راوێژكارێكی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران داخستنی گه‌رووی هورمزی راگه‌یاند و هۆشداریدا له‌وه‌ی هه‌ر كه‌شتییه‌ك هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی بدات، ده‌یكه‌نه ئامانج.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، سوپای پاسدارانی ئێران له سێیەمین رۆژی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر وڵاته‌كه، هێرشیكرده سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر له گه‌رووی هورمز به پاساوی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئه‌مریكاوه هه‌یه.
سوپای
پاسداران ده‌ڵێت، "كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری 'ئه‌تی نۆڤا' كه هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه،
هێشتا له گه‌رووی هورمز ئاگری لێبه‌رزده‌بێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دوو فڕۆكه‌ی
بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشی كرایه‌سه‌ر".
دەشڵێت، گه‌رووی
هورمز كه رێڕه‌وێكی ئاوی گرنگه بۆ باركردنی نه‌وت و غاز، به هۆی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا
و ئیسرائیله‌وه ناپارێزراوه و داخراوه.
هاوكات راوێژكارەکەی
فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران وتی، "گه‌رووی هورمز داخراوه، هه‌ر كه‌شتییه‌ك
هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی بدات، ده‌یكه‌ینه ئامانج".
جه‌ختیشی له‌وه
كرده‌وه كه "هێڵه‌كانی نه‌وتی دوژمن دەکەنە ئامانج و رێگه به هه‌نارده‌كردنی
نه‌وت له ناوچه‌كه ناده‌ن".