AM:09:22:01/03/2026
1000 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکاری پێشووی خامنەی، لە یەکەم دەرکەوتنی دوای کوژرانی خامنەی دەڵێت، "ئەمریکا و ئیسرائیل دڵی گەلی ئێرانیان سوتاند، ئێمەش دڵی ئەوان دەسوتێنین و هێزەکانمان توندتر وەڵام دەدەنەوە، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كاتیش به‌پێی ده‌ستور به‌م نزیكانه پێكده‌هێنرێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئازاری ٢٠٢٦، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و راوێژکاری پێشووی خامنەی وتی، "ئەم رووداوە، رووداوێکی تاڵ بوو بۆ نەتەوەی ئێران، هەنگاوەکەی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی دڵی نەتەوەی ئێرانی سووتاند، بەڵام با بزانن کە ئەمە بێ وەڵام نامێنێتەوە و ئێمەش دڵی ئەوان دەسوتێنین".
وتیشی، هەمووان
نیگەران بووون لە بە ئامانج گرتنی خامنەی، چونکە کەسێکی تاقانە بوو کە بەهۆی
پێشینەی دوورودرێژی خەبات لە بەرامبەر رژێمی ستەمکاری شادا، ئەم پێگە و ئەزموونەی
بەدەستهێنابوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە
چەکدارەکانیان وریان و وەڵامدانەوەیان بەهێزتر دەبێت لەوەی دوێنێ بینییان، هەروەها
پلان داڕێژراوه بۆ رێکخستنی سه‌ركردایه‌تی به‌گوێره‌ی ده‌ستور، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
كاتیش به‌پێی ده‌ستور به‌م نزیكانه پێكده‌هێنرێت.