سەردێڕ:

بانکێک پارە کۆن و دڕاوەکانی هاوڵاتییان دەگۆڕێتەوە بۆ پارەی نوێ

PM:09:20:23/02/2026

4212 جار خوێندراوەتەوە

بانکی بازرگانی عێراق (TBI) بڕیارێکی نوێی لەبارەی ئەو پارانە دەرکرد کە دڕاون و شێواون یان زیانیان پێگەیشتووە و دەڵێت، "لەمەودوا هاوڵاتییان دەتوانن لەتەواوی لقەکاندا ئەو پارانە بگۆڕنەوە بە پارەی نوێ".


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق، خزمەتگوزاریی گۆڕینەوەی ئەو پارانەی کە زیانیان پێگەیشتوە و تێکچوون، لە تەواوی لقەکانماندا بەردەستە."

بەگوێرەی بانکی بازرگانیی عێراق، پرۆسەی گۆڕینەوەکە بەپێی یاسای ژمارە ٥٦ـی ساڵی ٢٠٠٤ـی بانکی ناوەندی دەبێت و تێیدا جۆر و مەرجەکانی ئەو پارانە دیاریکراون، کە دەگۆڕدرێنەوە.

مەرجەکان:

- ئەو پارانەی بەهۆی بەکارهێنانی زۆرەوە کۆن بوون، بەڵام هیچ بەشێکیان ون نەبووە.

- پارەیەک کە دڕانێکی تێدابێت و درێژییەکەی لە (سێ سانتیمەتر) زیاتر نەبێت و بە شریتی شەفاف چاککرابێتەوە.

- پارەیەک کە گۆشەیەکی قرتابێت بە مەرجێک لە (دوو سانتیمەتر) زیاتر نەبێت.

- ئەو پارانەی لە دوو پارچە پێکهاتوون (ژمارەکانیان جیاوازن) بەڵام رووبەرەکەیان نزیکە لە رووبەری پارە ئەسڵییەکە و پێکەوە لکێندراون.

- ئەو پارانەی کەمتر لە ٥٠٪ـی رووبەرەکەیان لەدەستداوە.













گەلەری