PM:08:09:26/02/2026
1748 جار خوێندراوەتەوە
کشتوکاڵی هەرێم دەڵێت، "ئەو دەنگۆیانەی باس لە خراپی بەكارهێنانی مریشكی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەكەن بەتەواوی رەتدەكەینەوە" و دەشڵێت، ئەو کەسانەشەی ئەو جۆرە دەرمانەیان بەکارهێناوە رووبەڕووی سزایی یاسایی کراونەتەوە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم راگەیەندراوێكی بۆ ڕای گشتی لەبارەی سێكتەری پەلەوەریی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، "بەكارهێنانی جۆرێك لە دەرمانی قەدەغەكراو لەلایەن چەند كەسانێك كە بەسزایی یاسایی خۆیان گەیەنراون و رێكاریان بۆ گیراوەتەبەر وە ئەو دەنگۆیانەی كە باس لە خراپی بەكارهێنانی مریشكی كێلگە پەلەوەریەكان دەكەن بەتەواوی رەتدەكەینەوە."
دەشڵێت،
"لێرەوە سەرجەم هاوڵاتیيان دڵنیا دەكەینەوە كە بەرهەمی كێلگە پەلەوەرییەكانی
هەرێمی كوردستان، لە ژێرچاودێری لیژنە تایبەتەكانی سەر بەوەزارەتماندایە و بەدواداچوون
و پشكنینی بەردەوام و وردیان بۆ دەكرێت و ئینجا دەخرێنە بازاڕەوە."
هاوکات وەزارەتی
کشتوکاڵ داوا لە دەزگاكانی راگەیاندن دەكات بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆسێیانەدا
بكەن كە لێكەوتەی نەرێنی دەبێت لەسەر دۆخی ژیانی خەڵك و دۆخی ئابوری هەرێمی
كوردستان، "بەتایبەت كە وەزارەتمان لە كاتێكدا لەرێگەی یاسا و ڕێنمایی بەركارەوە
رێگریی كردووە لە بەكارهێنان و مامەڵەكردن و دیاریكرنی جۆری ئەو بەرهەمانەی قەدەغەكراون".