سەردێڕ:

راگەیەندراوێک لە حکومەتی ماوەبەسەرچووەوە لەبارەی مووچە و بودجە

PM:07:09:25/02/2026

848 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچوو داوا له‌ حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات نه‌ك ته‌نیا مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، به‌ڵكو به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی رێژه‌ی ١٤.١ـی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق بنێرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، هەرێمی كوردستان پابەندیی نەوتیی و دارایی خۆی بەرامبەر حكومەتی فیدراڵ بەتەواوی جێبەجێكردووە.
دەشڵێت، پێویستە حکومەتی عێراق نەك تەنیا مووچە و شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵكو بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵ بە پێی رێژەی ١٤.١ـی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عیراق بنێرێت.

وتیشی، لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەش لە لایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بێ كەموكوڕی ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ كراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم جەختدەكات لەسەر ئەولەویەتی ناردنی ١٢٠ ملیار دینار وەك پابەندی بۆ مانگی شوبات، تاوەكو هیچ پاساوێك بۆ وەزارەتی دارایی عیراق نەمێنێتەوە بۆ دواخستنی خەرجكردنی مووچەی مانگی شوبات و مانگەكانی دیكە.

















گەلەری