سەردێڕ:

ئاسایشی هەولێر هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان لەبارەی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی درۆن

PM:09:42:04/03/2026

864 جار خوێندراوەتەوە

ئاسایشی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتییان دەکات کە لە کاتی کەوتنەخوارەوەی هەر درۆن یان موشەکێک، بە هیچ شێوەیەک لە شوێنی رووداوەکە کۆ نەبنەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لە کاتی کەوتنەخوارەوەی هەر درۆن یان موشەکێک، بە هیچ شێوەیەک لە شوێنی رووداوەکە کۆ نەبنەوە.

دەشڵێت، ئەم داواکارییە بۆ ئەوەیە کۆبوونەوەی هاوڵاتیان نەبێتە هۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر ژیانیان و رێگری نەکات لە کارەکانی تیمە پەیوەندیدارەکان.

هەروەها ئاسایش هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان کە بە هیچ شێوەیەک دەستکاری پارچە و پاشماوەی ئەو تەنە نادیارانە نەکەن کە دەکەونە خوارەوە، چونکە رەنگە مەترسی تەقینەوەیان لێبکرێت یان ماددەی مەترسیداریان تێدابێت کە زیان بە تەندروستییان بگەیەنێت.

لە کۆتاییدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لە کاتی روودانی هەر حاڵەتێکی لەو شێوەیەدا، دەستبەجێ پەیوەندی بکەن بە هێڵە گەرمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بۆ ئەوەی تیمەکان بگەنە شوێنی مەبەست.













گەلەری