PM:05:43:26/02/2026
1136 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی کۆبوونەوە و نوسینگەی سودانیش دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا و دووپات لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان کرایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، نوسینگەی سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کرد و بارودۆخی گشتی عێراقیان تاوتوێکرد.
دەشڵێت، لە
دیدارەکەدا، بارودۆخی گشتی وڵات تاوتوێ کرا و جەخت لەسەر پێویستیی بەردەوامیی
هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان تەواوی هێزە سیاسییەکان کرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی
ئاڵەنگارییە جۆراوجۆرەکان.
وتیشی، لە
کۆبوونەوەکەدا باس لە پاڵپشتیکردنی پلانەکانی گەشەپێدان و چاکسازی کرا، بەو
ئامانجەی سەقامگیری لە سەرانسەری وڵاتدا زیاتر بچەسپێت.
دەشڵێت،
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، جەختکردنەوە بوو لەسەر گرنگیی هەبوونی دیدگایەکی
یەکگرتووی نیشتیمانی و کارکردن بە بەرپرسیارێتییەکی هاوبەش بۆ تەواوکردنی شایستە
دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتێک کە بتوانێت کاروانی ئاوەدانکردنەوە و
بنیادنان بەردەوام بکات، بە جۆرێک کە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژیان و گوزەرانی
هاوڵاتییان لە تەواوی عێراقدا هەبێت.