PM:07:18:28/02/2026
392 جار خوێندراوەتەوە
نزیکەی ٢٠٠ عومرەکاری کورد لە فڕۆکەخانەی شاری مەدینەی سعودیە گیریانخواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، "بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، نزیکەی ٢٠٠ عومرەکاری کورد لە فڕۆکەخانەی مەدینە لە وڵاتی سعودیە گیریانخواردوون و نەتوانراوە گەشتەکانیان ئەنجام بدرێت".
دەشڵێت،
"هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی ئەو عومرەکارانە بە رێگەی وشکانی بگوازرێنەوە
بۆ هەرێمی کوردستان".