PM:03:55:03/03/2026
628 جار خوێندراوەتەوە
دووەمین کۆبوونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی گشتیی و پێشهاتەکان سەبارەت بە نوێکردنەوە و توندکردنەوەی رێکارە ئەمنییەکانئەنجامدرا.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، پێکدێت لە بەڕێوەبەرایەتییە کارگێڕی و ئەمنییەکان، ئەمڕۆ چەند بڕیار و رێکارێکی گرنگیان بۆ قۆناغی داهاتوو پەسەندکرد، بەپێی پێویستی بەسەر لایەنەكان دابەشكرا و جەخت لە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان كرایەوە و سەرجەم دامەزراوەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
سەبارەت بە رێکخستنەوەی رێکارەکانیش، بڕیاردرا بە نوێکردنەوە و
توندکردنی رێکارە کارگێڕی و ئەمنییەکان بە جۆرێک کە گونجاو بێت لەگەڵ پێشهاتە
نوێیەکان و سەجەم ئەندامانی ژووری ئۆپەراسیۆنیش ڕاسپێردران بۆ بەدواداچوونی
مەیدانی و چاودێریکردنی وردی بارودۆخەکە لەپێناو رێگریکردن لە هەر گرفت و
پێشهاتێکی نەخوازراو.