سەردێڕ:

حکومەتی ماوەبەسەرچوو کەی ١٢٠ ملیارەکە رادەستدەکات؟

AM:09:01:24/02/2026

1192 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی دوو تەرازووی پێداچوونەوە بۆ بەغدا دەنێرێت، بەڵام تا ئیستا دیار نیە کەی هەرێم ١٢٠ ملیارەکە رادەستدەکات.


وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڵاویکردەوە، ئێوارەی ڕۆژی ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی دووەم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەغدا دەکرێت و سبەێنی سێ شەممە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.

بەڵام بە هیچ شیوەیەک باسی لە رادەستکردنی ١٢٠ ملیار داهاتی نانەوتی بە بەغدا نەکردووەو نازانرێت کەی رادەستی دەکەن.

هاوکات پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، شاندێکی چاودێریی دارایی هەرێم گەیشتوونەتە بەغدا و بریارە لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی عێراق گفتوگۆ بکەن لەسەر بودجەی عێراق و پشکی هەرێم لە بودجەکە.













گەلەری