PM:04:39:01/03/2026
744 جار خوێندراوەتەوە
سەرەتای مانگی ٣ـیە و هێشتا حکومەتی ماوەبەسەرچوو ١٢٠ ملیارەکەی مانگی دووی رادەستی بەغدا نەکردووە، بەپێی زانیارییەکانیش هەموو ئامادەکارییەکان بۆ ناردنی مووچەی هەرێم تەواوبوون.
بەپێی زانیارییەکان وردبینیکردن لە لیستی مووچەی هەرێم لە بەغدا تەواوبووە و وەزارەتی نەوتی عێراقیش وەزارەتی دارایی عێراقی ئاگادار كردووەتەوە لە بەردەوامیی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بەپێی ئەو بڕەی لەسەری رێككەوتوون.
بۆیە ئەوەی
ماوەتەوە لە ئێستادا تەنها ناردنی ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی ناوخۆی مانگی دووە و ئەگەر
رادەستبکرێت چاوەڕواندەکرێت لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بەغدا مووچەی مانگی دووی
هەرێم بنێرێت.
ئەوە
لەکاتێکدایە، لە کۆتا کۆبوونەوەیدا حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، ناردنی ١٢٠
ملیارەکەی داهاتی ناوخۆی مانگی دوو بۆ بەغدا لە پێشینەی کارەکانیان دەبێت، بەڵام
تا ئێستا ئەو داهاتەی نەناردووە.