سەردێڕ:

شەپۆلێکی تری بارانبارین روو لە هەرێم دەکات

PM:12:32:03/03/2026

752 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بەراورد بە دوێنێ، سبەینێش شەپۆلێکی تری بارانبارین روو لە هەرێم دەکات .


ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، کەشناسی گشتی و بوومەلەرزەزانی وتی، سبەینێ پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە، ئاسمان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، لە شەو درەنگدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەست پێکردنی کاریگەری شەپۆڵێکی باران بارینی لاواز بۆ سەر ناوچەکە لە کاتەکانی شەو درەنگدا، کاریگەری ئەم شەپۆڵە بۆ رۆژی پێنج شەممە زیاتر دەبێت لەسەر ناوچەکە.

وتیشی، رۆژی پێنج شەممە کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکە، باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لە ناوچە جیا جیاکان دەبارێت بەهۆی لاوازی کاریگەری شەپۆڵەکە هەموو ناوچەکە کاریگەر نابێت، لە سەر هەندێک ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بە تایبەت ئەو ناوچە شاخاویانەی لەهەزار و ٨٠٠ مەترلە ئاستی رووی دەریا بەرزن ئەگەری بەفرێکی کەمی هەیە، هەندێک کات ئەگەری تەزرە بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە .

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو:

سلێمانی: ١١ پلەی سیلیزی

هەولێر: ١٤ پلەی سیلیزی

پیرمام: ١٠ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٣ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٣ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ١٣ پلەی سیلیزی

دهۆک: ١٤ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ١٥ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ١٤ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ١٨ پلەی سیلیزی













گەلەری