سەردێڕ:

بەڕۆژوبوون یارمەتیدەرە لە دواخستنی نیشانەکانی پیری

AM:08:55:25/02/2026

776 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە مانگی رەمەزان گەورەترین دەرفەتە بۆ نوێبوونەوەی خانەکان و دواخستنی نیشانەکانی پیربوون.


بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی "خليج تايمز"،پزیشکانی پسپۆڕ ئاماژە بەوە دەکەن کەبەڕۆژووبوون یارمەتیدەرە لەدواخستنی نیشانەکانی پیربوون هەروەها بە پێچەوانەی سیستمە خۆراکییە توندەکانەوەیە، بەڕۆژووبوون بەهۆی رێکخستنی کاتی خواردنەوە دەکات جەستە زیرەکانەتر مامەڵە لەگەڵ وزەدا بکات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لە پیری بایۆلۆژی دووربکەوێتەوە.

گرنگترین سوودە زانستییەکانی بەڕۆژوبوون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پیری:

١.گۆڕینی سەرچاوەی وزە،جەستە لە جیاتی شەکر، دەست دەکات بە سووتاندنی چەورییە کۆبووەوەکان، ئەمەش هەوکردنی جەستە کەمدەکاتەوە.

٢. لە کاتی رۆژوودا، جەستە خانە پیر و تێکچووەکان لادەبات و خانەی نوێ و چالاک جێگەیان دەگرێتەوە.

٣. ئاستی شەکر و کۆلیستڕۆڵ رێکدەبێت و تەندروستی دڵ و ماسولکەکان بەهێز دەبن.













گەلەری