جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی شوباتی٢٠٢٦، قوباد تاڵەبانی لەگەڵجیزا ئەندریاس، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە و دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق خێراتر بکرێت.
قوباد تاڵەبانی وتی، پێویستە
هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق خێراتر بکرێت و دەبێتکوردستان هاوکاربێت لە پاراستنی ئاسایش
و سەقامگیریی ناوچەکەدا.
جەختیشیان کردەوە کە دەبێت
حکومەتی نوێی عێراق دەبێت سەروەری و سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت و وڵات لە ئاڵۆزی و
ناسەقامگیری بەدوور بگرێت.
لەبارەی هەرێمی
کوردستانیشەوە، باس لەوە کرا کە هەرێمی کوردستان پێویستە رۆڵێکی گرنگ ببینێت لە
عیراقدا و هاوکاربێت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەدا.
هەر لەم چوارچێوەیەدا باس
لە مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش کرا کە هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر ئاسایشی هەرێم و
ناوچەکە.