PM:04:40:26/02/2026
1032 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانیی هەرێم دەڵێت، پرۆسەی دابەشکردنی یەکەم بەشە خۆراکی ساڵی ٢٠٢٦، لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەگەر لە ماوەی دیاریکراودا تەواو بێت، بەر لە جەژن بەشەخۆراکی دووەمی ئەمساڵیش بە هاووڵاتیان دەدرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە میدیای پارتی وتووە، "دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە بەردەوام دەبێت و هیچ کێشەیەکی نییە، دوای تەواوبوونی دابەشکردنی یەکەم بەش، دەست بە دابەشکردنی دووەم بەشەخۆراك دەکرێت".
لە هەرێمی
کوردستان پێنج ملیۆن و ٣٨٥ هەزار و ٨٢٠ کەس پسووڵەی خۆراک هەیە، مانگانە شەش ماددەی
خۆراکیان لەلایەن بریکارەکانەوە پێدەدرێت.