سەردێڕ:

پاسێکى عومرەکارانى کورد بە ٤٧ سەرنشینەوە تووشى رووداوى هاتووچۆ بوو

PM:10:46:26/02/2026

1912 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ، پاسێکی عومرەکارانی هەولێر لە رێگای نێوان مەدینە و سنووری عەرعەر، لە سعودیە، تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوو، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمیش دەڵێت، سەرجەم عومرەکاران سەلامەتن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، رووداوەکە بەهۆی تەقینی تایەی پێشەوەی پاسەکە بووە کە ٤٧ عومرەکاری دانیشتووى (شەقڵاوە، سۆران، هەریر و هەولێر)ی تێدابووە، دوای تەقینی تایەکە پاسەکە کێشاوێتی بە ستونی شەقامەکەدا.

لەبارەی دۆخی سەرنشینەکان وتی، "رووداوەکە هیچ بریندارێکی لێنەکەوتووەتەوە، عومرەکاران بۆ پاسێکی دیکە گواستراونەتەوە و لە ئێستادا بەرەو سنووری عەرعەر بەڕێگاوەن و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەگەنە ناو خاکی عێراق".













گەلەری