سەردێڕ:

سودانی: ناوچەکە رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبێتەوە

PM:07:35:28/02/2026

416 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، ناوچەکە رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبێتەوە و داواش دەکات دیالۆگ لە پێشینەی کارەکاندا بێت و بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان بۆ دەستەبەرکردنی کردەوەی بەرپرسیارانە و دوورکەوتنەوە لە زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی هێز و مەترسی خستنە سەر ئاسایشی ناوچەکە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی وەزیران بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، لەمیانی دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە دوای بەئامانجکردنی چەند پێگەیەک لە عێراق و کردەوە سەربازییەکانی دژ بە ئێران و ئەو کاردانەوانەی کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی گشتیی ناوچەکە دەکەن تاوتوێ کرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق رەتکردنەوەی عێراقی بۆ بەردەوامبوون و فراوانکردنی شەڕ دووپاتکردەوە و هۆشداریشیدا لەوەی ناوچەکە رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبێتەوە.

سودانی داواشی کرد، دیالۆگ لە پێشینەی کارەکاندا بێت و بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان بۆ دەستەبەرکردنی کردەوەی بەرپرسیارانە و دوورکەوتنەوە لە زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی هێز و مەترسی خستنە سەر ئاسایشی ناوچەکە.













گەلەری