کەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بڵاوکردەوە و دەڵێت، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە ناوچەی بارزان بووە و زیاتر لە شەش ملم بارانباریوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، کەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان لە هەولێر چوار ملم، بارزان ٦.٢ ملم، حاجی ئۆمەران دوو ملم بارانباریوە.
هەروەها لە سۆران
٠.٦ ملم، خەبات ٠.٦ ملم، هەروەها لە هەر یەکە لە شەمامک و بازیان ٠.٢ ملم باران
باریوە. لە دهۆک، زاخۆ و ئاکرێ بڕی بارانبارین ٠.١ ملم بووە، لە کاتێکدا لە سلێمانی
و چەمچەماڵ تەنیا بە شێوەی دڵۆپ دڵۆپ باران باریوە.
کەشناسی هەرێم
ئاماژەی بەوەش کردووە کە تاوەکو نیوەشەو ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران لە ناوچەکانی
رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم بەردەوام دەبێت.،هاوکات پێشبینی دەکرێت تەمێکی
کەم لە هەندێک ناوچە دروست ببێت و پاشان کەشوهەوا ئاسایی ببێتەوە.
بارانی ١٢
کاتژمێری رابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
هەولێر: ٤ ملم
شەمامک: ٠.٢
ملم
خەبات: ٠.٦ ملم
سلێمانی: دڵۆپ
دڵۆپ باریوە
چەمچەماڵ: دڵۆپ
دڵۆپ باریوە
دهۆک: ٠.١ ملم
زاخۆ: ٠.١ ملم
بارزان: ٦.٢
ملم
سۆران: ٠.٦ ملم
بازیان: ٠.٢
ملم
حاجی ئۆمەران: ٢
ملم