سەردێڕ:

ئەمشەو مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دەخرێنەوە کار؟

PM:06:30:03/03/2026

804 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت دەڵێت، وا بڕیارە ئەمشەو مۆلیدە ئەهلییەکان بخرێنەوە کار بەڵام سیستمی پارە وەرگرتن گۆڕاوە بۆ پێشەکی.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت بە ئێن ئاڕ تی وت، لەگەڵ نوێنەری مۆلیدە ئەهلییەکان کۆبووینەتەوە و بڕیاری پێویست دراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە ئەمشەو خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی کار بە مۆلیدەکانیان بکەنەوە بەڵام بڕێک پارە وەک "پێشەکی” لە هاوڵاتییان وەردەگرن.

دەشڵێت، لە کۆتایى مانگ نرخێک بۆ هەر ئەمپێرێک دادەنێن ئەگەر زیادیان وەرگرتبوو بۆ هاوڵاتیانى دەگێڕنەوە و ئەگەرم کەم بوو پارەی دیکە وەردەگرن.

ناوبراو جەختیش دەکاتەوە، هەر خاوەن مۆلیدەیەک پابەند نەبێت و کارەبا نەدات، لێپێچینەوەی ئیدارى توندی لەگەڵ دەکرێت.













گەلەری