PM:05:32:25/02/2026
448 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، کۆی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی رابردوودا زیاتر لە 107 ملیۆن بەرمیل بووە و داهاتەکەشی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی نەوتی عێراق لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە ئاماری کۆتایی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی رابردووی راگەیاند و بەپێی ئامەرەکان ١٠٧ ملیۆن بەرمیل بووە و داهاتەکەشی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بووە، هەناردەى نەوتى هەرێم زیاتر لەشەش ملیۆن و ٤٥٥ هەزار بەرمیل بووە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، زۆرینەی ئەم بڕە لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بووە کە
١٠١ ملیۆن و ١٦٠ هەزار و ٣٤٩ بەرمیل بووە، لە بەرامبەردا هەناردەی هەرێمی کوردستان
لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان زیاتر لە شەش ملیۆن و ٤٥٥
هەزار بەرمیل بووە.
هەروەک ئامارەکان
ئەوە دەخەنەڕوو کە لەو مانگەدا هیچ بڕە نەوتێک بۆ وڵاتی ئوردن یان لە کێڵگەی گەیارەوە
هەناردەنەکراوە.
ئەمەش
لە کاتێکدایە لەم مانگەدا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە، نرخی بەرمیلێک نەوت
لەنێوان ٦٦ بۆ ٦٧ دۆلاردا بووە.