ئەمریکا و ئیسرائیل بە چەند بۆمبێک کۆتاییان بە نزیکەی ٣٧ ساڵ لە حکومڕانی عەلی خامنەیی هێنا، دوای کوژانی خامنەیی رێبەری نوێی ئێران چۆن دەستنیشان دەکرێت؟
پاش کوژرانی عەلی خامنەیی لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، ئەمڕۆ قۆناغی کاتیی لە ئێران دەستیپێکرد و عەلی لاریجانی رایگەیاند، ئەنجومەنێکی کاتیی سێ کەسی وڵات بەڕێوەدەبەن؛ هاوکات باس لەو کاندیدانە دەکرێت کە پێشتر خامنەیی وەک شوێنگرەوەی خۆی دەستنیشانی کردبوون.
بەپێی ماددەی
١١١ـی دەستور چۆن رێبەری نوێ هەڵدەبژێردرێت؟
لە مادەی ١١١ـی
دەستوری ئێراندا هاتووە، ئەگەر رێبەری باڵا کۆچی دوایی کرد یان دەستی
لەکارکێشایەوە یان ئەگەر بەهۆی بێتوانایی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، ئەوا ئەنجومەنی
شارەزایان دەبێت 'بە زووترین کات' رێبەری نوێ هەڵبژێرێت، بە جۆرێک ئەگەر هاتوو رێبەری
باڵا کۆچی دوایی کرد، دەبێت پێش بە خاکسپاردنی رێبەری نوێ هەڵبژێردرێت.
میکانیزمی
هەڵبژاردنی رێبەری نوێ بەپێی دەستوری ئێران چۆنە؟
رابەری نوێ
دەبێت کەسایەتییەکی ئایینی و زانای باڵای شیعە بێت، پڕۆسەی دەستنیشانکردنی رابەر
لەلایەن لیژنەیەکی تایبەت لە پیاوانی ئایینی ئەنجام دەدرێت کە بە "مەجلیسی
شارەزایان” ناسراون، دەستوری ئێران کات و خشتەی زەمەنی بۆ هەڵبژاردنی رێبەر
دەستنیشان ناکات، بەڵام دەڵێت، لە ئەنجوومەنی شارەزایان هەڵدەبژێردرێت کە ٨٨
ئەندامی هەیە و هەموویان لە پیاوانی ئاینیی و نوێنەری پارێزگاکانی ئێران پێکدێن،
بۆ هەڵبژاردنی رێبەری نوێش، دەبێت کەسی دەستنیشانکراو لانی کەم نیوە زائید یەکیان
لە دەنگدانێکی نهێنیدا دەنگ پێبدەن.
ئەو کەسانە کێن
کە خامنەیی وەک جێگری خۆی هەڵیبژاردوون؟
سەبارەت بە
جێگرەوەکانی و کاندیدی چاوەڕوانکراو بۆ بوون بە رێبەری ئێران، رۆژنامەی 'نیویۆرک
تایمز'ـی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا، لەسەر زاری هەشت سەرچاوەی نێو ئێران ئاشکرای کرد،
خامنەیی هەر لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو و لە کاتی جەنگی ١٢ رۆژەدا، ناوی سێ
کەسی بۆ جێگرتنەوەی خۆی دیاری کردووە، ئەوانیش (غوڵام حسێن موحسینی سەرۆکی
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران)، (عەلی ئەسغەر حیجازی، بەرپرسی نووسینگەی خامنەیی)،
لەگەڵ (حەسەن خومەینی نەوەی ئایەتوڵا خومەینی)، هەرچەندە ناوی (موجتەبا خامنەیی
کوڕی عەلی خامنەییش دەهێندرێت) بەڵام خامنەیی بە پیاوانی ئایینیی دەوروبەری وتووە،
نایەوێت پۆستی رێبەری باڵا ببێتە میرات.
کی دەبێتە
بڕیاردەری کۆتایی لە هەڵبژاردنی رێبەری نوێ بۆ ئێران؟
سوپای
پاسداران کە ئێستا باڵادەستە، لە کاتی بۆشایی دەسەڵاتدا دەبێتە بڕیاردەری کۆتایی،
ئەوان رێگە نادەن کەسێک ببێتە رێبەر کە بەرژەوەندییە سەربازی و ئابوورییەکانیان
بخاتە مەترسییەوە، رەنگە ئێران لە دەوڵەتێکی "تیۆکراتییەوە" زیاتر بەرەو
دەوڵەتێکی "سەربازی-ئەمنی" هەنگاو بنێت.
پێگەی عەلی
لاریجانی لە قۆناغی ئێستادا چییە؟
عەلی لاریجانی،
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی و راوێژکاری نزیکی خامنەیی، لە ئێستادا رۆڵێکی
یەکلاییکەرەوەی هەیە، لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ـەوە سەرجەم فایلە
سیاسی و ئەمنییە هەستیارەکانی وڵاتی گرتووەتە دەست، زانیارییەکان ئاماژە بەوە
دەکەن کە خامنەیی لاریجانی وەک یەکێک لە شوێنگرەوە سەرەکییەکان ئامادە کردووە بۆ
بەڕێوەبردنی وڵات لە کاتی تەنگژەکاندا.
ئەو رێو
شوێنانە چین کە خامنەیی پێش مردنی گرتبوویەبەر؟
خامنەیی پێش مردنی ڕێوشوێنی توندی بۆ
مانەوەی دەسەڵات گرتبووە بەر، بەجۆرێک بۆ هەر پۆستێکی سەربازی یان حکومی چوار
جێنشینی دیاری کردبوو، هەروەها دەسەڵاتی بڕیاردانی بەخشیبووە بازنەیەکی بچووک لە
هاوکارە نزیکەکانی تاوەکو لە ئەگەری کوژرانی یان نەمانی پەیوەندی، وڵات تووشی
پەککەوتن نەبێت. ئەم میکانیزمە لە ئێستادا بۆ ڕێگریکردن لە هەر پشێوییەکی ناوخۆیی
جێبەجێ دەکرێت.