سەردێڕ:

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان مەسرور بارزانی و بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا

PM:01:35:25/02/2026

628 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەگەڵ بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و باسیان لە پێشخستنی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئەڵمانیا کرد و پرسی پێکهێنانی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم، هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریان تاوتوێ کرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، لەگەڵ شاندێکی ئەڵمانی بە سەرۆکایەتی جیزا ئەندریاس، بریکاری وەزارەتی دەرەوە کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەیان کرد، باسیان لە هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵ و پێکهێنانی حکومەتی هەرێم کرد.

وتیشی، هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا و جەختیان لە پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئەڵمانیا کردەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاسی پشتیوانیی و هاوکاری ئەڵمانیایان کرد بۆ هەرێم و جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سوریا.













گەلەری