سەردێڕ:

خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دژی بڕیارەکەی قائیمقامیەتن

PM:05:51:03/03/2026

676 جار خوێندراوەتەوە

دوای بڕیارەکەی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ هەڵکردنەوەی مۆلیدە ئەهلییەکان، خاوەن مۆلیدەکان لەبەردەم سەندیکای کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان دژی بڕیارەکە دەربڕی و وتیان، "تا گرێبەستیان بۆ نەکەن کار بە مۆلیدەکان ناکەن".


ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، نەبەز مەجید، نوێنەری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی وتی، "هەر مۆلیدەیەک ملیۆنێک بۆ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار خەرجی هەیە، پێشوەختە پێتناڵێت لەپڕدا پێتدەڵێت بڕۆ ئیش بکە، خۆ ئاوا نابێت، دەبێت گرێبەستی ساڵێک دوو ساڵی بۆ بکەی و بەرنامەی بۆ دابنێی".

ئاماژەی بەوەشکرد، نەدەبوو حکومەت گرێبەستی پێشوویان هەڵبووەشێنێتەوە و لەکاتێکی وەک ئەمڕۆدا ئیشیان پێ بکردایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاریدا موەلیدەکان لە کاتژمێر ٤ـی پاشنیوەڕۆ بۆ ١ـی شەو و پارشێوانیش لە کاتژمێری چواری بەرەبەیان تاوەکو کاتژمێر پێنج هەڵبکرێنەوە، ئەگەر کارەبای نیشتیمانی نەبوو.













گەلەری