سەردێڕ:

نێردەی ترەمپ: لە دانووستانەکاندا هەوڵماندا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە لەگەڵ ئێران بگەینە رێککەوتن

AM:10:52:03/03/2026

508 جار خوێندراوەتەوە

ستیڤ ویتکۆڤ دەڵێت، هەوڵیاندا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە لەگەڵ ئێران بگەنە چارەسەرێک و دەڵێت، ئێران دەیتوانی لە ماوەی ١٠ رۆژدا ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆمەکەی بگەیەنێتە ٪٩٠.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست وتی، لە دانوستانەکانیاندا لەگەڵ ئێران هەوڵیانداوە دادپەروەرانە بگەنە چارەسەرێک و وتیشی، ئێران پێیوابووە دەتوانێت لە کاتی دانوستانەکاندا فشار بخاتەسەریان.

وتیشی، ئێران ئاگاداری کردوون خاوەنی ٤٦٠ کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوە کە بەسە بۆ دروستکردنی ١١ بۆمبی ئەتۆمی و وتیشی، ئێران دەیتوانی لە ماوەی ١٠ رۆژدا ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمەکەی بگەیەنێتە ٪٩٠.














گەلەری