به‌شی ڕاگه‌یاندنی پەرلەمانی عێراق به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی داهاتووی بڵاوكرده‌وه، بەپێی کارنامەکە بڕگه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی تێدا نیه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی پەرلەمانی عێراق، كارنامه‌ی دانیشتنی ژماره (١١)ی راگه‌یاند كه بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه ١ـی ئازار به‌ڕێوه‌بچێت.
بڕیاره دانیشتنه‌كه
كاتژمێر نۆی شه‌و به‌ڕێوه‌بچێت و له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا، ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی
لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌درێت.
هەروەها بڕگه‌ی
دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ته‌رخانكراوه بۆ گفتووگۆی گشتی ئه‌ندامانی پەرلەمان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی واده‌ی ده‌ستووری تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام تا ئێستا به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی
پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر كاندیدێك، نه‌توانراوه سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت.