سەردێڕ:

دانەغاز کەی دەست بە بەرهەمهێنانی غاز دەکاتەوە؟

PM:12:15:05/03/2026

540 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای دانەغاز دەڵێت، هەركات بە گونجاو زانرا ئامادەن بۆ ئەوەی دەستبكەنەوە بە بەرهەمهێنانی ‌غاز.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتیی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەشێوەكی کاتیی بەرهەمهێنانی غازیان لە کێڵگەی کۆرمۆر لە رۆژی ٢٨ـی شوباتەوە راگرتووە، ئەو هەنگاوەش بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا، وەک رێکارێکی خۆپارێزی بەهۆی ئەو دۆخەی لەناوچەكە سەریهەڵداوە.

دانەغاز وتیشی، کێڵگەکە ئامادەیە و هەر كات بە گونجاو زانرا بەخێرایی دەست بە بەرهەمهێنان دەکەنەوە.

کێڵگەی کۆرمۆر سەرچاوەی سەرەکی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمە و بەوتەی وەزارەتی کارەبا لەسەدا ٨٠ـی کارەبای کوردستان لەڕێگەی غآزی کۆرمۆرەوە دابین دەکرێت، کە رۆژانە نزیکەی ٧٥٠ ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەمدەهێنێت.













گەلەری