PM:06:14:03/03/2026
884 جار خوێندراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ناوچەكە كرد و جەختیان کردەوە لە گرنگیی هەماهەنگی و کارکردنی هاوبەش بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت و لە پەیوەندییەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ کران.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی
هەماهەنگی و کارکردنی هاوبەش بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.
هەروەها پەیوەندییەکانی
تورکیا لهگهڵ عێراق و ههرێمی کوردستان و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا،
تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بوو.