هاتوچۆی سلێمانی داوا لەو شۆفێرانە دەكات كە بەرۆژوو دەبن، بەر لەكاتی رۆژوو شكاندن (بەربانگ) خۆیان بەدوور بگرن لە پەلەپەل كردن و تیژڕەوی لە شەقام و گۆڕەپانەكان و پابەندبن بە یاساو رێنماییەکانی هاتووچۆ.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی سلێمانی پەیامێكی بۆ ئەو شۆفێرانە بڵاوكردووەتەوە كە رۆژووی مانگی رەمەزان دەگرن و ئاماژە بەوەكراوە، مانگی رەمەزانی پیرۆز تایبەتمەندی خۆی هەیە لەهەموو بوارەكانی ژیان و لە نێوانیشیاندا پڕۆسەی فەرزی بەڕۆژووبوون لە بواری هاتووچۆدا.
هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێرانی بەڕۆژوو بوو دەكات لەمانگی رەمەزاندا رەچاوی
ئەم خاڵانە بكەن:
- ئارامی زیاترتان هەبێت و گیانی هاوكاریتان زیاتربێت لەگەڵ شۆفێرانی دیكە.
٢- هاوكاری پیادەڕەوەكان بكەن لەكاتی پەڕینەوەدا و مەترسیان بۆ دروست مەكەن.
٣- هاوكاری خاوەن پێداویستی بكەن لەكاتی پەڕینەوەدا،
٤- خۆتان بەدووربگرن لە بەكارهێنانی ئامێری ووریاكردنەوە (هۆڕن) تەنها لە
حاڵەتەكانی پێویست و مەترسی نەبێت.
٥- ئەگەر باری جەستەی و تەندروستیت ڕێگربێت لە بەڕۆژووبوون ئەوا بەپێی ڕێنماییەكانی
پزیشكی پسپۆڕ بكەن و ئاگاداری كاریگەرییەكان بن لەسەر شۆفێری كردنتان.
٦- بەر لەكاتی ڕۆژوو شكاندن (بەربانگ) خۆتان بەدوور بگرن لە پەلەپەل كردن و
تیژڕەوی لە شەقام و گۆڕەپانەكان و پابەندبن بە یاساو ڕێنمایی و ئاماژەكانی كارمەندانی
هاتووچۆ و ترافیك لایتەكان.