سەردێڕ:

سێنتکۆم: گەورەترین ئۆپەراسیۆنمان لە مێژووی هاوچەرخی ئەمریکا ئەنجامداوە

AM:08:16:04/03/2026

856 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەورەترین ئۆپراسیۆنی سەربازییان لە مێژووی هاوچەرخی ئەمریکادا ئەنجامداوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) وتی، هێزەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل لە ماوەی ١٠٠ کاتژمێری رابردوودا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەورەترین ئۆپەراسیۆنیان لە مێژووی هاوچەرخی ئەمریکادا ئەنجامداوە و زیاتر لە ٥٠ هەزار سەرباز، ٢٠٠ فڕۆکەی جەنگی و دوو کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بەشدارن لەم ئۆپەراسیۆنەدا و قەبارەی هێرشەکان لە ٢٤ کاتژمێری یەکەمدا، دوو هێندەی هێرشەکانی ساڵی ٢٠٠٣ـی سەر عێراق بووە.

وتیشی، لە ماوەی کەمتر لە ١٠٠ کاتژمێردا، زیاتر لە دوو هەزار ئامانجیان پێکاوە بە بەکارهێنانی زیاتر لە دوو هەزار مووشەک ، بەرگریی ئاسمانیی ئێران لەکارخراوە، سەدان مووشەکی بالیستی، سەکۆی هاویشتن و درۆنی ئێران لەناوبراون، هەروەها ١٧ کەشتیی ئێرانی تێکشکێنراون.













گەلەری