AM:11:27:24/02/2026
1432 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک بە ئێن ئاڕتی وت، لیستی مووچەی مانگی دوو و تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی بەغدا کراوە، تەیف سامیش دەڵێت، موچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کێشەی نییە و دوای رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکە مووچە دەنێرن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی دووەم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە ئامادەکراوە و ئەمڕۆش رادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت، بەڵام بە هیچ شیوەیەک باسی لە رادەستکردنی ١٢٠ ملیار داهاتی نانەوتی بە بەغدا نەکردووەو نازانرێت کەی رادەستی دەکەن.
هاوکات تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقیش وتوویەتی، مووچەی مانگی
شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کێشەی نییە و چاوەڕێین حکومەتی هەرێم،
داواکارییەکانی تایبەت بە مووچە بنێرێت کە گرنگترینیان لیستی موچە و ١٢٠ ملیار
دیناری داهاتی نانەوتییە.
هاوکات پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، شاندێکی چاودێریی دارایی هەرێم گەیشتوونەتە بەغدا و بریارە لەگەڵ دیوانی
چاودێری دارایی عێراق گفتوگۆ بکەن لەسەر بودجەی عێراق و پشکی هەرێم لە بودجەکە.
گۆران عەبدوڵا - بەغدا