سەردێڕ:

بە موشەک و درۆن هێرشکرایە سەر چەند ناوچەیەکی هەرێم

PM:09:02:01/03/2026

1112 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ کەمپی ئاوارەکانی کۆیە بۆردومانکرا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تاکو ئێستا لە هێرشەکەدا هیچ کەسێک نەبووەتە قوربانیی.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئازاری ٢٠٢٦، چاوگێک لە تەندروستی کۆیە رایگەیاند، "کەمێک لەمەوبەر هێرشکرایەسەر کەمپی ئاوارەکانی کۆیە و سەرجەم ناوەندە تەندروستییەکانی ناوچەکە کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە ".

بەگوێرەی زانیارییەکان، موشەکەکان لەناوچەی زەوییە سپی لەکۆیە کەوتونەتە خوارەوە، کە کەسوکار و ئەندامانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لێی نیشتەجێن.

چاوگێکی ئەمنیش باسی لەوەکرد، بە درۆن هێرشکراوەتە سەر ناوچەی زڕگوێز و لە ئاسماندا خراوەتەخوارەوە.


ئەلەند ئەحمەد - سلێمانی













گەلەری