PM:09:43:25/02/2026
680 جار خوێندراوەتەوە
زیاتر لە دوو هەفتەیە جۆرە پەتایەکی ڤایرۆسی لە هەولێر بڵاوبووەتەوە کە زیاتر منداڵان تووشی دەبن و تاوەکو ئێستاش نزیکەی هەشت هەزار کەس بەهۆی پەتاکەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، زیاتر لە دوو هەفتەیە پەتایەکی ڤایرۆسی لەنێو منداڵانی هەولێردا بڵاوبووەتەوە و چاوگێک لە نەخۆشخانەی راپەڕینی فێرکاریی منداڵانی هەولێریش دەڵێت، رۆژانە بە تێکڕا ١٥٠ منداڵ بەهۆی تووشبوونیان بەم پەتایە سەردانی نەخۆشخانەکەیان دەکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
دەشڵێت، نیشانە
سەرەکییەکانی ئەم پەتایە بریتین لە تایەکی بەرز، کۆکەی توند، هەناسە توندی، هەڵامەت
و هەندێک جاریش دەبێتە هۆی هەوکردنی سییەکان.
بەپێی ئامارەکانیش،
تەنها لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو ئێستا، ١٥ هەزار و ٤٩٤ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی
راپەڕینیان کردووە، کە نزیکەی ٨٠٪ـی ئەو رێژەیە تووشبووی ئەم پەتا ڤایرۆسییە نوێیە
بوون.