PM:04:55:28/02/2026
696 جار خوێندراوەتەوە
لە دواى هێرشەکانى ئەمڕۆى ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، عهلی خامنهیی رێبهری باڵای كۆماری ئیسلامی و مهسعود پزیشكیان سهلامهتن.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، نزیکەی هەموو بەرپرسان سەلامەتن و لە ژیاندان، بهتایبهت مهسعود پزیشكیان سهرۆك كۆمار و عهلی خامنهیی رێبهری باڵا، بهڵام بهگشتی رەنگە یەك یان دوو فەرماندەمان لەدەستدابێت، بەڵام ئەمە كێشەیەكی گەورە نییە.
دەشڵێت، دۆناڵد
ترەمپ، بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیلی خستووەتە سەروو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و لەم
بارەیەوە نووسیویەتی، ترەمپ دروشمی "ئەمریکا لە پێشەوە"ی گۆڕیوە بۆ
"ئیسرائیل لە پێشەوە"، ئەمەش هەمیشە بە واتای "ئەمریکا لە
کۆتایی" دێت.
لە کۆتایی
پەیامەکەدا، عێراقچی هۆشدارییەکی توند دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل سەبارەت بە
تواناکانی وڵاتەکەی و جەختی کردەوە، هێزە چەکدارە بەهێزەکانیان بۆ ئەم رۆژە
ئامادەن و وانەی شایستە بە دەستدرێژیکاران دەدەن.