سەردێڕ:

ئەنجومەنی کاتی لە ئێران پێکهێنرا

AM:11:36:01/03/2026

804 جار خوێندراوەتەوە

پاش پشتڕاستکردنەوەی کوژرانی عەلی خامنەیی و چەند فەرماندەیەکی باڵای دیکە، بەگوێرەی دەستووری وڵاتەکە ئەنجوومەنێکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ئێران پێکهێنرا، تاوەکو ئەو کاتەی ئەنجومەنی شارەزایان رابەرێکی نوێ هەڵدەبژێرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئازاری ٢٠٢٥، ئاژانسی ئێرنای فەرمیی ئێران رایگەیاند، بەهۆی کوژرانی عەلی خامنەیی لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا، بەپێی دەستوری وڵاتەکە ئەنجوومەنێکی کاتی بۆ سەرکردایەتی و بەڕێوەبردنی وڵات پێکهێنراوە کە پێکهاتووە لە (مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆمار، موحسین ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و ئەندامێکی ئەنجومەنی پاراستنی دەستور).

ئەم ئەنجومەنە سێ قۆڵییە بە شێوەیەکی کاتی کاروباری وڵات بەڕێوەدەبات، ئەرکی سەرەکیی ئەنجومەنەکە راپەڕاندنی کاروبارەکانە تا ئەو کاتەی دۆخی نائاسایی تێدەپەڕێت و ئەنجوومەنی شارەزایان کۆدەبێتەوە بۆ هەڵبژاردنی رێبەرێکی نوێ بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمەش وەک رێکارێکی دەستوورییە بۆ رێگری کردن لە دروستبوونی بۆشایی دەسەڵات لە تاران.













گەلەری