وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، وڵاتەكەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج، بەڵام وڵاتانی پەیوەندیدار ناکەنە ئامانج.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فوئاد حسێن، جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پێگەیشت.
لە میانی پەیوەندییەکەدا،
وەزیری دەرەوەی ئێران پێشهاتەکانی بارودۆخی سەربازی لە ئێران لە دوای هێرشەکانی ئەم
دواییە خستەڕوو، جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە خۆی.
وەزیری دەرەوەی
ئێران وتووشیەتی، وەڵامدانەوەکەی ئێران بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە
ئامانج، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەوەی کە بە "مافی بەرگری لەخۆگرتن" وەسفیکرد
و روونیشیکردەوە کە ئەم هێرشانە وڵاتانی پەیوەندیدار ناکەنە ئامانج، بەڵکو تەنها لە
شوێنە سەربازییەکاندا کورت دەبنەوە.
لای خۆیەوە
فوئاد حوسێن جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق کردەوە لە رەتکردنەوەی پەرەسەندنیکردەوە
سەربازییەکان، و جەختیکردەوە کە جەنگ ناتوانێت ببێتە ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان،
و گفتوگۆ و هێورکردنەوە باشترین رێگان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان بە جۆرێک کە ئاسایش
و سەقامگیری ناوچەکە بپارێزێت.