AM:08:41:04/03/2026
752 جار خوێندراوەتەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا کە نزیکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کراوەتە ئامانج و رووبەڕووی هێرشێکی درۆنی بووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، سەرچاوە ئەمنییەکان وتیان، بنکەی ڤیکتۆریا کە تایبەتە بە پشتیوانی لۆجستیکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، لە رێگەی چەند درۆنێک کراوەتە ئامانج.
وتیشیان، لەگەڵ
دەستپێکردنی هێرشەکە سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە بنکەی ڤیکتۆریا جێگیرکراوە و چالاک
کراوە بۆ رێگریکردن لەهێرشی درۆنەکان، هەروەها دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە فڕۆکەخانە
و دەوروبەری بیستراوە.
هاوکات، گروپی
چەکداری سەرایای ئەولیا دەم بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتووەتە ئەستۆ و دەڵێت، ئەم
هێرشە وەڵامی کوژرانی عەلی خامنەی، رێبەری پێشووی ئێران بووە و وەک پشتیوانییەکیش
بۆ بەرەی مقاوەمە ئەنجامدراوە بە کۆمەڵێک درۆن.