AM:12:41:01/03/2026
484 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆك كۆماری توركیا نیگه‌رانی خۆی له هێرشه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران ده‌رده‌بڕێت و دەڵێت، ئه‌و هێرشانه پێشێلكردنی ئاشكرای سه‌روه‌ری ئێرانن.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌په‌یامێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران رایگه‌یاند، هه‌ست به دڵته‌نگی و نیگه‌رانییه‌كی قوڵ ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به هێرش بۆ سه‌ر ئێرانی دراوسێمان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
پاساوه‌كان هه‌رچییه‌ك بن، ئه‌و هێرشه موشه‌كی و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه‌ی ئێران
له دژی ده‌وڵه‌ته براكانی كه‌نداومان ئه‌نجامیانداوه، ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، توركیاش
به‌رده‌وام ده‌بێت له ئه‌نجامدانی هه‌مووهه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان
له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه، هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانمان چڕتر ده‌كه‌ینه‌وه بۆ گه‌یشتن
به ئاگربه‌ست و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی دانوستان.
سه‌باره‌ت به
ئاسایشی سنووره‌كانی توركیا، ئه‌ردۆغان وتی، "هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه سه‌باره‌ت
به ئاسایشی سنوور و ئاسمانی خۆمان، هێزه‌كانمان له به‌رزترین ئاستدا هه‌مو ڕێوشوێنێكی
پێویست ده‌گرنه‌به‌ر".