سەردێڕ:

هەسەدە وەڵامی حکومەتی دیمەشقیان دایەوە؛ لەبارەی هەڵاتنی خێزانی چەکدارەکانی داعش

AM:08:27:26/02/2026

1100 جار خوێندراوەتەوە

هەسەدە دەڵێت، هەڵاتنی خێزانی چەکدارەکانی داعش لە کەمپی هۆڵ، بەرپرسیارێتیەکەی لەسەر حکومەتی دیمەشقە نەوەک ئەوان، وتیشیان، وەزارەتی ناوخۆ دەیەوێت شکستەکەی خۆی بشارێتەوە.


لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا، هەسەدە وەڵامی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی دیمەشقیان دایەوە سەبارەت بە هەڵهاتنی خێزانەکانی داعش لە کەمپی هۆڵ و وتی، گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق هێرشێکی سەربازیی فراوانیان کردە سەر کەمپی هۆڵ و پێکدادانەکان گەیشتنە دیوارەکانی کەمپەکە، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ نانەوەی پشێویی لە ناوەوەی کەمپەکە لەلایەن خێزانەکانی داعشەوە.

وتیشیان، پاشەکشەی هێزەکانیان لە کەمپەکە بڕیارێکی ناچاری بووە بۆ ئەوەی ناوچەکە نەبێتە گۆڕەپانی شەڕێکی کراوە و گیانی دانیشتووانەکەی پارێزراو بێت، بەڵام دوای پاشەکشەکە، ئەو گروپە چەکدارانەی دیمەشق چوونە ناو کەمپەکە و بە شێوەیەکی ئاشکرا و لەبەردەم کامێرای هێزە ئەمنییەکانیاندا، پڕۆسەی ئازادکردنی خێزانەکانی داعشیان بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک ئەنجامدا.

هەسەدە دەشڵێت، حکومەتی دیمەشق بەرپرسیاری یەکەمی ئەو کەلێنە ئەمنییەیە کە لە کەمپی هۆڵ هاتە ئاراوە و ئێستا هەوڵ دەدات بە لێدوانی نابەرپرسانە سەرنجی رای گشتی لەسەر شکستەکانی خۆی لابدات.













گەلەری