AM:09:01:25/02/2026
556 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بەرزبووەوە و بە ٦٦ دۆلار و دوو سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت.
شرۆڤەکاران
دەڵێن، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا یەکێکە لەو هۆکارانەی وایکردووە
نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا بێت و جێگیر نەبێت، هەروەها گەیشتنی کەشتی فڕۆکەهەڵگری
جێڕاڵد فۆرد بۆ کەناراوەکانی مەغریب یەکێکی ترە لە هۆکارەکان.