لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین و ئاستێکی نوێی تۆمارکرد کە نزیکدەبێتەوە لە نزمترین ئاستی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووی کە تۆمارکرا، بەمەش لەمساڵدا ١٧٪ی بەهای خۆی بەرامبەر بە دۆلار لەدەستداوە .
دوای پێشکەشکردنی داواکاری بەئەندامبوون لە رێکخراوی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ، لەلایەن سوید و فیلاندەوە، تورکیا مافی ڤیتیۆی لە دەستپێکردنی رێکارەکانی بە ئەندامبوونی هەردوو وڵات لە رێکخراوەکە پێشکەش کرد و ئەوەش بووە هۆی دواخستنی دەستپێکی بەئەندامبوونی وڵاتەکان.
درەنگانی شەوی رابردوو لە شەقامی بەختیاری سلێمانی کەسێک درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و بەهۆیەوە کەسەکە بە سەختی برینداربوو، ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی رایگەیاند، کە بەهیچ جۆرێک ئەوان نایانەوێت دەسەڵاتی مەرجەعی باڵای ئاینیی لە ململانێی سیاسیی نێوان پارتە عێراقییەکانەوە بگلێندرێت.
دەسەڵاتدارانی هیندستان رایانگەیاند، زیاد لە ٥٠٠ هەزار کەس لە ویلایەتی ئاسام، بە مەبەستی رزگاربوون لەو زریانەی کە بەهۆی بارانبارینەوە دروست بووە ماڵەکانیان جێهێشتووە و هەر بەهۆی زریانەکانیشەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی راگەیانداوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاگاداری خاوەنی سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكاتەوە كە لە گەراجی دەستبەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتییەکەن.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئاگر لە قوتابخانەیەکی خانەقین کەوتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت زیانی پێنج ملیۆن دیناری لە قوتابخانەکە دابێت.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، شەش دۆسیەی گەندەڵیان لەسەر ئیدارەی کەرکوک داوە بە دەستەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق.
وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری خۆڵبارینی رۆژی دووشەممەوە بەغدا رووبەڕووی گەورەترین حاڵەتی پیسبوونی ژینگە بووەتەوە و بە وتەی شارەزایانیش ڕێژەی ئەو خۆڵەی بەتەنها لە بەغدای پایتەخت باریوە چەندەها تەن تێدەپەڕێنێت.
پاش ئەوەی لە سلێمانی کۆمەڵێک سەگی پەلاماری کچێکی تەمەن ١٠ ساڵان دەدەن، منداڵەکە هەر لە شوێنی رووداوەکە گیان لە دەستدەدات.
لە سلێمانی شەڕەتەقە لە نێوان بەرپرسێکی حزبی و هێزە ئەمنییەکاندا روویدا و بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش، لەسەر زیادەڕەوی بووە.
وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، پەتای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی نوێ نییە و دەکەوێتەوە سەر بەرنامەی دۆزینەوەی توشبووان، دەشڵێت، "حاڵەتێکی دیکەی گومانلێکراو لە زاخۆ دەستنیشانکراوە."
لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر خۆپیشاندانی خاوەنی زەوییەکانی ٨ی حەسارۆک دەستیپێکرد و باس لەوەدەکەن، بەڵێنەکانی سەرۆکی حکومەت ناڕاست بووە کە پێی داوین تایبەت بە زەوییەکانیان.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، یەکپۆشی لە ناو هێزەکانی پێشمەرگە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
درەنگانی شەوی رابردوو لە شەقامی بەختیاری لە سلێمانی ماتۆڕسوارێک تەقەی کردووە و بەهۆیەوە کەسێک بە سەختی برینداربووە.
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق کەشوهەوای رۆژانی داهاتووی راگەیاند و پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات لە هەفتەی داهاتووەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە گوایە سلێمان هەڵشۆیی بە دەستەبەری دارایی ٢٠٠ ملیۆن دینار ئازادکراوە، بۆ ئەو مەبەستە ئێن ئاڕ تی پەیوەندی بە پۆلیسی راپەڕینەوە کرد.
جینین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق؛ لەناو ئەنجومەنی ئاسایشدا رایگەیاند، "دەبێت هەڵبژاردنەکانی هەرێم دەرفەتی یەکسان بۆ هەموو لایەک بڕەخسێنێت."
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، لەئێستادا دڵنیا نین حکومەتی عێراق لەسەر پرسی نەوت ئامادەیە گفتوگۆیان لەگەڵ بکات یاخود نا.
پارێزگاری سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دابەشکردنی موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی سنورەکە بەپێی لیستەکەی وەزارەتی دارایی بەردەوام دەبێت و بڕیاریش دراوە کارکردنی لەپێشینە بۆ موچە بێت پاشان خەرجییەکانی دیکە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بڵاویکردەوە، ١٣٣ هاوڵاتی بەهۆی خۆڵبارینەوە داخڵی نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن کراون.
بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئەمڕۆوە کاریگەری خۆڵبارین کەم دەکات و سبەینێش کەش ئاسایی دەبێتەوە.
سەرۆکی فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمان گرنگە، چونکە کاریگەری دەبێت و گۆڕانکاری رییشەیی دروست دەکات. دەشڵێت، "بڕیارە سبەینێ سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبێتەوە".
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ماوەی ١٤ رۆژە گەشتیارێکی بەرەگەز عەرەب لە رووباری چۆمان بێسەروشوێنە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، بەھۆی نەمانی کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارین، ئاسمانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کراوەتەوە.
ئەنجومەنی دادوەری هەرێم رایگەیاند، سەرجەم مامەڵەکانی حکومەتی هەرێم لە فرۆشتنی نەوت و پەیوەستە بە دۆسییەی نەوتەوە لەگەڵ دەستوری عێراق ٢٠٠٥ یەکدەگرنەوە و پێچەوانەی دەستور نییە.
دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە شاری بەغدای پایتەخی عێراق بانگهێشتی هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی کرد بە تۆمەتی سوکایەتی کردن بە دادگای باڵای فیدڕاڵی کە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە عێراق.
بەڕێوبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتووگۆکردن لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە.
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەهۆی خۆلبارین و کاریگەرییەکانییەوە ١٣٠ هاوڵاتی سەردانی بەشی فریاکەوتنییان کردووە. دەشڵێت، "بەشێکی زۆریان چارەسەریان بۆکراوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە".
دەستەی کەشناسی و چاودێریکردنی بومەلەرزەی عێراق رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێوەی پلەبەندی و هەنگاو بەهەنگا و خۆلبارین نامێنێت.
کۆمپانیاکانی رینۆی فەرەنسی کە لە بواری ئۆتۆمبێلدا کاردەکات و ماکدۆناڵدی بواری خۆراکی ئەمریکی رایانگەیاند، لقەکانیان لە روسیا دەفرۆشن.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ راگەیەنراوێکی لەبارەی خۆڵبارینی ئەمڕۆوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە ٣٠ هاوڵاتی سەردانی سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵیان کردووە.
چاوگێک لە هێزە هاوبەشەکانی حەشدی عەشایەری سونەکان رایگەیاند، داعش لە گوندی شێخ فەتاحی سنوری قەرەتەپەی سەر بە خانەقین هێرشی کردووە هێرشی کردووەتە سەر حەشدی عەشایەری سونەکان.
چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوێنێ یەکشەممە شاندێکی ئەمنی حکومەتی هەرێم کە لە یەکێتی و پارتی پێکهاتبوون لە تاران بوون و رێککەوتوون لەسەر ئەوەی حزبەکانی رۆژهەڵات لە سنورەکانی پیرانشار و کێلەشین دووربخرێنەوە.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ لە سنوری گوندی جەرداغڵی سنوری قەزای خورماتو شوانێک لەلایەن چەکدارانی نەناسراوە فڕێندراوە و پاش گەڕانێکی زۆر بەدوایدا، هێزە ئەمنییەکان تەرمەکەیان دۆزییەوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە رووداویکی هاتچۆدا لەسەر رێگای ناحیەی تەکیەی کاکەمەد بۆ ئاغجەلەر کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون.
چاوگێک لە زیندانی چاکسازی گەورانی سلێمانی رایگەیاند، بەشێک لە زیندانیەکان مانیان لە خواردن گرتووە بەهۆی کەمبوونەوی بڕی ئەو خۆراکەی بە زیندانییەکان دەدەرێت.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، بۆ جارێکی دیکە گهشتهکانی فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی بۆ ماوهیەکی کاتی رادەگیرێت و هۆکارەکەش کەمبوونەوەی مەودای بینینە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێک لەلایەن براکەیەوە کوژراوە و دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە.
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، چاوەڕێ دەکرێت بەم زووانە بارزانی بۆ ڕاگەیاندنی دەستپێشخەریەک سەردانی سلێمانی بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
خۆڵبارین چەند ساڵێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئەم حاڵەتە لە ڕووی تەندروستییەوە چەندین زیانی هەیە، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی دووچاری نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە بوون وەک تەنگەنەفەسی.
موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر روونکردنەوەیەکی لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حەوت هاوڵاتی سنووری ناحیەکە لە ڕۆژی یەکشەممەوە لە کوێستانەکانی قەندیل لەلایەن پاسدارانی ئێرانەوە دەستگیرکراون و کەسێکی دیکەشیان بریندارکردووە.
وتەبێژی نەوەی نوێ رایگەیاند، دونیای دەرەوە و ناوخۆ هۆشداریی دەدەن لەوەی ئەم حکومڕانییەی هەرێم بهوشێوهیه ناڕوات بەڕێوە، بەڵام دیارە ئەمانە گوێ لە کەس ناگرن تا ئەو رۆژەی وەک سەدام حسێن لە کونێکدا دەستگیر دەکرێن.
بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارین تاوەکو سبەینێ بەردەوام دەبێت و هەنگاو بە هەنگاو کاریگەرییەکەی کەمدەبێتەوە، هۆکارەکانی خۆڵبارینیشی ئاشکراکرد.
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، پارتی و یەکێتی دەست لە داھاتەکانی ھەرێمی کوردستان ھەڵبگرن ئەو دەتوانێت تەئمینی بودجەی ھەرێمی کوردستان بکات بە مووچەی مانگانەی تەواویشەوە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارینەوە بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتەکان رادەگن.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە کە لە زۆرینەی ناوچەکان ئاستی خۆڵبارینەکەی زۆر بەرزە؛ سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆ دووشەممە دواخران.
چاوگێکی ئەمنی رایگەیاند، کەمیک بەر لە ئێستا داعش لە سنوری گوندی ئەبو خەناجری نزیک ناحیەی ریاز لە باشوری رۆژئاوای کەرکوک هێرشێکی ئەنجامداوە و دوو کوژراوی لێکەوتووەتەوە.
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، دادگای فیدڕاڵی بە سیاسی کراوە و دەبێت رێگری لە زیادەڕەوییەکانی بکرێت. ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دادگاکە بە گوماناوی لە رووی دەستوورەوە ناودەبات.
ماتیۆ تۆلەر لەگفتوگۆیەکدا کە ئێن ئاڕتی تێیدا بەشداربووە رایگەیاند، لەگەڵ ئەو بیڕوڕایە هاوڕایە کە دەڵێت مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم هەیە و هاوتایە لەگەڵ قسەکانی ساڵی رابردووی جێنین پلاسخارت کە باسی لە بوونی مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم کرد و هۆشداریدا لەوەی پێویستە پارتەکانی هەرێمی کوردستان بە گفتوگۆ چارەسەری کێشەکانیان لەگەڵ بەغدا بکەن.
پەرلەمانتارە سەربەخۆکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێشخەرییەکیان بۆ دەربازبوون لە دۆخی دۆخی ئێستای عێراق ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوە کرد، گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان پێکبهێنرێت و داواش دەکەن سەرۆک وەزیران کەسێکی خاوەن ئەزمونی سیاسی بێت و سەربەخۆ و دەستپاک بێت.
بۆ یەکەمجار و بۆ ماوەی دوو رۆژ حکومەتی هەرێم کارەبا دەکاتە ٢٤ کاتژمێریی. وتەبێژی کارەبای سلێمانیش دەڵێت، پێدانی کارەبای ٢٤ کاتژمێریی تاقیکردنەوەیە بۆ هەڵسەنگاندنی خواستی کارەبا لە سەرجەم پارێزگاکان.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند،بەهۆی کارکردن لە رێگای دەربەندی گۆمەسەپان بۆسەر حەوزی گۆمەسەپان؛ رێگاکە دادەخرێت،
ئازار و بێ هێزی جومگەکان چالاکیەکان هێندەی تر سنوردار دەکات لەوانەیە زۆر جار بەدوای هەندێک ڕێگەچارەدا بگەڕێن، ئەو کەسانەی کە جومگەکانیان ئازاری تێدایە هەمیشە لە چالاکی ڕۆژانە دوادەکەون کەواتە پرسیار لەسەر ئەوەی ئایا دەکرێت هەندێک رێگا هەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی جومگە و هیۆربوونەوەی جەستە؟
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە گوایە حکومەتی هەرێم بە پشتیوانی هێزی چەکداری، دەستی بە سەر چەند کێڵگەیەکی نەوتی کەرکوکدا گرتووە.
دەستەی کەشناسی و چاودێریکردنی بومەلەرزەی عێراق نەخشەی ئەو پارێزگایانەی بڵاوکردەوە کە سبەینێ دووشەممە شەپۆلێکی خۆڵبارین دەیانگرێتەوە. هاوکات، ئاماژەی بە ئاستی کاریگەرییان بە خۆڵبارینەکە کردووە.
بەڕێوبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حکومەتی هەرێم گەنمی جوتیاران وەردەگرێت و بۆ هەر تەنێک ٧٥٠ هەزار دینارییان پێدەدات، ئەگەر خواست لەسەری زیادی کرد ٢٠٪ نرخەکەیان بۆ زیاد دەکەن. دەشڵێت، " دوای ١٠ رۆژ لە رادەستکردنی گەنمەکانیان پارە بە جوتیاران دەدرێت".
بە گوێرەی خشتەیەکی بانکی مەڵکەندی لە شاری سلێمانی تایبەت بە دابەشکردنی موچەی خانەنشینان، خانەنشینان بە هەفتەیەک موچەکانیان وەردەگرن.
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێم.
بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم راگەیاند، ئەمڕۆ لە هەرێم ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی تۆزێکی سووک. دەشڵێت، "لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری نمە باران هەیە".
وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سەرجەم ئەو کەسانەی لە ئۆفیسی سەرۆکایەتی حکومەت کاردەکەن دەرچوی زانکۆکانی کوردستانن. دەشڵێت، " حکومەتی عێراق نایەوێت هەرێم پێشبکەوێت".
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەمڕۆوە ژمارە جوانەکانی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان بە زیادکردنی ئاشکرا لەناو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بە هاوڵاتییان دەدرێت.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بۆ ماوەی دوو رۆژ کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکرێتە ٢٤ کاتژمێریی، ئەوەش تاقیکردنەوەیە بۆ دیاریکردنی بەرکەوتەی پارێزگاکان لە ووزەی کارەبا و دوای ئەو تاقیکردنەوەیە ئاستی پارێزگاکانیان بۆ دەردەکەوێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرانی ئێن ئاڕ تی لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەبیانووی نەبوونی پارە لە بانکەکاندا دابەشکردنی موچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کێشەی تێکەوتووە.
بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان و جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەریەک لە زانکۆکانی راپەڕین و چەرمۆ و هەڵەبجە بایکۆتی دەوامیان کرد و قفڵیان لەدەرگای زانکۆکاندا.
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی زانکۆی سلێمانی دەرگای کەمپی نوێی زانکۆکەیان داخست و رێگەنادەن خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران بچنە ناو زانکۆکەوە.
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا ئێستا کەیسی سلێمان هەڵشۆیی لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە و دادگا هیچ بڕیاریکی لەبارەی ئەو کەیسەوە نەداوە و دەشڵێت، "مافی ئازادکردنی بە کەفالەت هەیە."
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەت دەکاتەوە کە گوایە حکومەتی هەرێم بە پشتیوانی هێزی چەکداری، دەستی بە سەر چەند کێڵگەیەکی نەوتی بای حەسەن و داودگورگەی سەر بەکۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووکدا گرتووە و داگیری کردوون.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکومی گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی ئیمارات و لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیماراتەوە پێشوازی لێکرا.
بەڕێوبەرایەتی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و سبەینێش ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، هاوکات لە ناوچە شاخاویەکانی دەرەوەی شارەکانی هەرێم لە هەندێ کات و ناوچە هەوری تەواو و نمە باران دەبێت، لە دوای نیوەرۆش ئەگەری درووسبوونی تۆز و خۆلێکی سووک هەیە.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایگەیاند، دوێنێ هەینی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، رێگە بە وەبەرهێنانی بیانی دەدات لەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی خۆسەری دیموکراتیکدان لەباکوری سوریا و رۆژئاوای کوردستان.
مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، زەنگین ئەبوبەکر ئەو مامۆستایەی زانکۆی سلێمانی کە قفڵی لە دەرگای زانکۆدا و رایگەیاند تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەرگاکە ناکەنەوە، دەستگیرکراوە.
لەناوبازاڕی سەنگەسەر کەسێک دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و بەسەختی بریندارکرا و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.
كۆمپانیای نەوتی باكور رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بەسەر دوو بیرە نەوتی كێڵگە نەوتییەکانی كەركوكدا گرتووە و دەشڵێت، "ئەوە کارێکی نایاسایی و نا دەستوورییە."
شوانکارێک ئاژەڵەکانی بردووەتە سەر روباری سیروان لە گوندی ژاڵەناوی سنوری دەربەندیخان و پاش بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکە و کەوتنە ناو ئاوەکە، لەلایەن بەرگری شارستانییەوە رزگارکراون.
سێکتەری پیشەسازی لەپاش روخانی رژێمی بەعس و لەساڵی ٢٠٠٣وە رووبەرووی گرفتی گەورە بووەتەوە، لە ئێستاشدا بەهۆی پشتگوێخستن و دزی و تێکدانەوە هەزاران پرۆژە و کارگەی دەوڵەت لە کار وەستاون.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە قەزای خەبات لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و هێزێکی زۆری پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
چاوگێک لە پۆلیسی سەعدییە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبێلی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوە و دژە تیرۆری حکومەتی فیدڕاڵیدا لە ناوەی ئیمام وەیسی تەقییوەتەوە و بەهۆیەوە ئەندامێکی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گیانیلەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون. دەشڵێت، "برینی سێ لە بریندارەکان سەختە و دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری هەولێر و دەوروبەری دەکەنەوە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەردەوامبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی لەدەزگاکانی تری تەندروستی، پابەندی رێنماییە نوێیەکانی وەرگرتنی چارەسەربن بەگوێرەی ئەو نەخۆشخانانەی دەستنیشان کراون.
فەرمانبەرانی کەمپە کۆنەکەی زانکۆی سلێمانی قوفڵیان لەدەرگای زانکۆدا تا جێبەجێکردنی تەواوی داواکارییەکانیان نایکەنەوە و بەردەوامدەبن لە بایکۆتی دەوام و گردبوونەوەکانیان.
چاوگێک لە گوندی کەوڕەبەن بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رووداوەکەی شەوی رابردووی گوندەکەیان لە نێوان دوو برادا روویداوە کە هاوسەرەکانیشییان خوشکن. دەشڵێت، "لە رووداوەکەدا پێنج کەس کوژراون و دوو کەسیش برینداربوون لە برینی یەکێکیان سەختە".
چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەوی رابردوو لەکاتژمێر ١ رووداوێکی تەقەکردن لەشەقامی بازنەی مەلیک مەحمود هەبووە و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون. دەشڵێت، "تا ئێستا تەقەکەرەکە دەستگیر نەکراوە".
کوشتارگەی نوێی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ بەگومانی هەبوونی گەنە بە چەند ئاژەڵێکەوە رەتکراونەتەوە سەرببڕدڕێن. داواش لەهاوڵاتییان دەکات گۆشتی سەر شەقامەکان نەکڕن.
وەزارەتی کارو و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، ئەو بڕەپارەیەی وەک موچە دەدرێت بە چاودێرانی کۆمەڵایەتی بۆ ئەمساڵ دابینکراوە و بەردەستە و هیچ گرفتێکی نییە و پێیان دەدرێت.
لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرێک لە کۆگایەک لە ناوچەی پیشەسازی هوانەی شاری سلێمانی کارمەندی بەرگری شارستانی برینداربوون.
بەڕێوەبەری گشتی تۆماری کۆمپانیاکان له ههرێمی كوردستان رایگهیاند، له ههرێمی كوردستان ٣١ هەزار و ٢٧ كۆمپانیا تۆماركراون، کە زیاتر لە ٢٧ هەزاریان خۆماڵین و سێ هەزار ٣١٤کۆمپانیایان بیانین. دەشڵێت، " كۆمپانیا توركییهكان له سهروی ڕیزبهندی كۆمپانیا بیانییهكاندان".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەبارەی رووداوەکەی ئەمڕۆی قەزای خەباتەوە رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، رووداوەکە لەسەر کێشيی زەوی زار لە نێوان مام و سی برازادا بووە. دەشڵێت، " پێنج کەس کوژراون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون".
شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین رووی لە پارێزگای بەغدای پایتەخت و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق لە ناوەڕاست و باشور کردووە. بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی دەڵێت، "شەپۆلی خۆڵبارینەکە هەرێم ناگرێتەوە، بەڵام ئەگەری هەیە رۆژانی ١٦ و ١٧ی ئەم مانگە شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین هەرێم بگرێتەوە ".
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە ئەڵمانیا، بەیانی ئەمڕۆ کۆچبەرێکی بەڕەگەز عێراقی لە نزیک شاری ئاخن لە خۆرئاوای ئەڵمانیا لەناو شەمەندەفەرێک بە چەقۆ ھێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنی و ژمارەیەک ھاوڵاتی بریندار دەکات چواریان رەوانەی نەخۆشخانە کراون. دەشڵێت، "کۆچبەرە عێراقییەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە".
لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە گوندی کەوڕەبەنی سەربە پارێزگای هەولێر پێنج کەس کوژران. دەشڵێت، "کوژراوەکان بریتین لە باوکێک و سێ کوڕی و برازایەکی".
سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگهیاند، دەیانەوێت سلێمانی بکەن بەسەنتەری بازرگانی سەرتاسەری عێراق کە لەئێستادا ٣٢%ی پیشەسازی ھەموو عێراقی تێدایە. دەشڵێت، "خاوەنی گەورەترین پرۆژەی گەنجینەییە لهسهر رووبهری ٢٨٢ دۆنم زهوی دروستكراوه، كه بریتییه له ٦٠٠ گهنجینه بهڕوبهری جیاواز".
ھاوسەرۆکی یەکێتی ھەڵوێستی خۆی سەبارەت بە دۆخی چەقبەستووی سیاسی عێراق ئاشکراکرد و راگەیاند، لەسەرەتاوە یەکێتی لەگەڵ لێکتێگەیشتن و سازانی سیاسی بووە، چونکە دۆخی ئەمڕۆی عێراق بەجۆرێکە کە نابێت ھیچ ھێز و لایەنێک پەراوێز بخرێن. دەشڵێت، " ناکرێت بەناوی زۆرینەوە وڵات بەرەو ئاقارێکی خراپ ببرێت".
قائیمقامیەتی قەزای کەرکوک رایگەیاند، هەڵمەتێکی نوێیان بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی پەتای تای خوێنبەربوونیان دەستپێکردووە. دەشڵێت، "رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو گۆشتفرۆشانە دەگیرێتە بەر کە نرخی گۆشت گران دەکەن".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی عێراق بەمەبەستی رێگریکردن لە ئەگەری ئاگرکەوتنەوە و سوتانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بە گشتی و گەنم و جۆ و دانەوێڵە بەگشتی لە کۆتایی وەرزی بەهار و هاتنی وەرزی هاویندا ١٤ رێنمایی بڵاوکردەوە.
وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ و ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمساڵ لە وەرگرتنی گەنمی جوتیاراندا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، پۆلێنکردنی گەنم لەسەر بنەمای پلە نامێنێت.
ئاژانسە ناوخۆییەکانی ئیماڕات بڵاویان کردەوە، شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیانی سەرۆکی ئیماڕات کۆچی دوایی کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، درەنگانی شەوی رابردوو لە بانی مەقانی چەمچەماڵ رووداوێکی شەڕەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە کە پەیوەندی بە رووداوەکەوە نەبووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، توانیویانە ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بکەن کە هەڕەشەی لە ژنان و کچان کردووە و هۆکار بووە بۆ خۆکوشتنی کچێکی خوێندکاری پەیمانگای تەکنیکی هەولێر.
چوارچێوهی ههماههنگی رایگەیاند، هیچ لایهنێكی ناو چوارچێوهكهیان نەچوەتە پاڵ هاوپهیمانیەکەی سەدر. دەشڵێت، "هیچ هێزێكی سیاسی بۆ پێكهێنانی حكومهتی نوێ لهگهڵ هاوپهیمانیەکەی سەدر رێكهوتنی نییه."
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لەناوچە شاخوییەکانی سنوری هەولێر ئەگەری نەمەباران هەیە و دواتر لە سبەینێدا کەشوهەوا بەرەو جێگیری و ساماڵ دەچێت و پلەکانی گەرماش نزیکەی سێ پلە بەرزدەبنەوە.
شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا بەشێک لە گوندەکانی سنوری ئامێدی بۆردوومان کرد و دواتریش دەستی بە تۆپبارانکردنی هەمان ناوچە کرد.
ئۆکسانا گامیتسیڤا پزیشکی روسی رایگەیاندووە، هەستکردن بە ژانەسەر لەدوای نان خواردن ئاماژەیە بۆ نەخۆشی شەکرە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، دوای ساڵێک لە لەکارکەوتنی، یەکەی ژمارە ٤ی وێستگەی کەهرۆئاوی دوکان بەگەڕخرایەوە.
کۆمپانیای دانا غاز لە راگەیاندراوێکدا کۆی قازانجی سێ مانگی ڕابردووی راگەیاند، کۆمپانیاکەیانبەڕێژەی لەسەدا ١٢٥ کۆمپانیاکەیان قازانجیان کردووە کە بڕەکەی ٥٤ ملیۆن دۆلار بووە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سنوری شیلادزێ رایگەیاند، گەریلاکانی پەکەکە لە سنوری شیلادزێ هێرشیانکردوەتە سەر بنکەیەکی سوپای تورکیا و دواتریش فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکەیان کردوە.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکوک رایگەیاند، دووەمین حاڵەتی تووشبوون بە پەتای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا و ئاماژەی بەوەشکرد نەخۆشەکە بەهیچ شێوەیەک گۆشتفرۆش نییە و گوماندەکرێت لە رێی مێروویەکەوە پەتاکەی بۆ گوزرابێتەوە.
پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ئەو سەرسامە پێداگیری هەرێمی کوردستان لەبارەی رەتکردنەوەی چاودێریکردنی هەناردەی نەوت لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە.
وەزارەتی دارایی دۆمینیکا بەشی پێدانی پاسپۆڕت لە رێگەی وەبەرهێنانەوە رایگەیاند ، نیگەرانن لەبارەی ئەو دۆسیانەی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و سوریا دێن و بۆ ئەو مەبەستەش پێدانی پاسپۆڕتیان قەدەغە کردووە.
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رووداوێکی تەقەکردندا کە لە شەقامی شەست مەتری نزیک گەڕەکی کازیوە روویداوە، کوژراو و بریندار هەیە.
میدیاکانی یەکێتی لەسەر دابینکردنی موچەی فەرمانبەران لە سلێمانی لێدوانی جیاواز بڵاودەکەنەوە و میدیاکانی نزیک لە قوباد تاڵەبانی دەڵێن لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی موچەی فەرمانبەران دابینکراوە، بەشێک لە میدیاکانی یەکێتیش دەڵێن، بافڵ تاڵەبانی موچەی فەرمانبەرانی دابینکردووە.
کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتی عێراق راگەیهندراوێکی لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ هیچ هەرێمێک نییە سەربەخۆ گرێبەستی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان بکات بۆ هەناردەکردنی نەوت و غاز و دەڵێت، "ئەوە پێچەوانەی دەستوورە."
بانکی رەشیدی عێراق رایگەیاند، بڕی ١٠ ملیۆن دینار وەک پێشینە دەدەنە فەرمانبەران و هێزەکانی ناوخۆی و بەرگری.
لیوا مەردان چاوشین فەرماندەی میحوەری حەمرینی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، داعش لە بەشێوەی مەفرەزە فشاری لەسەر چەند ناوچەیەک درووست کردووە و ناوە ناوە هێرشیان بۆ دەکات، دەشڵێت، "دەمانەوێت لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشەوە لەگەڵ سوپای عێراق، جم و جۆڵیان سنووردار بکەین و رێگەنەدەین لە ناوچەکە خەڵک بڕفێنن."
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە باران لە کات و ناوچەی جیاجیا بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
بەڕێوەبەری بانکی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا پارە بردراوەتە بانکەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و موچەی مانگی ئازاری مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ دابەشدەکرێت.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە باران لە کات و ناوچەی جیاجیا بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
بڕیاربوو ١٤ی ٥ی ٢٠٢٢ ئەزموون و تاقیکردنەوەکانی کۆتایی زانکۆی راپەڕین بەڕێوەبچێت، بەڵام بە هۆکاری بایکۆت و پێنەدانی موچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆکە ئەزمونەکانی کۆتایی ساڵ پەکی کەوت و بۆ رێکەوتی ٣١ی ٥ی ٢٠٢٢ دواخرا.
بەرێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی قەڵادزێ رایگەیاند، "هاوڵاتیەکی دانیشتوی قادراوی ناحیەی سەنگەسەر بە برینداری گەێنراوەتە نەخۆشخانەکەمان، کە بەمەبەستی دەستکەوتنی گژوگیای بەهاری رووی کردوەتە بناری قەندیل و لەوێ لەسەر سنور لەکوێستانەکان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە تەقەی لێکراوە و بەسەختی برینداربووە".
شەوی رابردوو تەقینەوەی کافتریاکەی سلێمانی بەرهەمهێنانی زنجیرە درامایەکی دواخست.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پشکنینی سەرجەم پاشماوەی تەقینەوەی کافتریاکە تەواو بووە و هیچ کەسێک لەژێر بەرد و بلۆکەکاندا جێنەماوە.
نوێنەری ژینگە پارێزانی قەزای کفری بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە دوای دوو رۆژ لە مانگرتنییان، بڕیارە ئەمڕۆ ژینگەپارێزانی قەزاکە موچەکانیان وەربگرن. دەشڵێت، "بەشێک لە ژینگە پارێزان بڕیاریانداوە بەهۆکاری دواخستی پێدانی موچەکانیان جارێکی دیکە ناگەڕێنەوە سەر کارەکانیان".
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گرفتی قەبارەی تابلۆی نوێ چارەسەرکراوە و قەبارەکەی دۆگۆڕدرێت.
فەرماندەی لیوای ١٤٤ی هێزکانی پێشمەرگەی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی نارنجۆکێک بە هێزەکانی پێشمەرگەدا، پێشمەرگەیەک برینداربووە. دەشڵێت، "بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی لیوای ١٤٤ی هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە تەنها زیان بە ئۆتۆمبێلەکە گەیشتووە".
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەر دوو نهۆمی کافتریاکە بەتەواوەتی رووخاوە و بەهۆیەوە ١٣ کەس برینداربوون کە دۆخی تەندروستییان جێگیرە. دەشڵێت، "پەنگخواردنەوەی غاز هۆکاری رووداوکەبووە و ئەوان ١٠٠٪ شوێنەکە دەگەڕێن بۆ دڵنیابوون لەوەی کەس لە ژێر داروپەردووی کافتریاکەدا بەجێنەماوە".
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رووداوی تەقینەوەی کافتریاکەی شاری سلێمانی لە شەوی رابردوو ١٣ کەس برینداربوون کە چواریان نەشتەرگەرییان بۆکراوە و نۆ برینداریشیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و چواری دیکەشیان رەوانەی ماڵەوە کراون.
لە سەردانەکەیدا بۆ سوید و فینلەندا سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی وڵاتەکانیان رێککەوتنێکی دڵنیایی ئاسایشی ھاوبەشیان واژۆکردووە.
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، نزیکەی ٥٠٠ خێزانی عێراقی کە زۆرینەیان کەسوکاری داعش، لە کەمپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق.
لە گوندی تازەدێی سەر بە قەزای کەلار بارهەڵگرێک بەهۆی مانگایەکەوە وەردەگەڕێت و زیاد لە ١٤٠ ماڵ بێ کارەبا دەکات.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران لە سلێمانی و دهۆک بۆ ساڵی ٢٠٢١ دەکرێت.
لە کۆنگرەی ئەمڕۆیدا کە بە١٠ی ٢٠٢٢ی گوگڵ ناسراوە، ٢٤ زمانی نوێی بۆ خزمەتگوزاری وەرگێڕەکەی زیادکرد و لەنێوانیشیاندا یەکێک لەو زمانانە زمانی کوردی شێوەزاری سۆرانییە.
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ کەس بە برینداری لە جۆری سوتاوی گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر و دوان لە بریندارەکان بەهۆی زۆری رێژەی سووتاوییەکەیانەوە گواستراونەتەوە بۆ هەولێر.
دادگایی باڵای فیدڕاڵی عێراق دانیشتنی ئەمڕۆی لەسەر ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا بۆ هەرێم بۆ رۆژی ١٢ مانگی داهاتوو دواخست.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، لە دەستپێکی جەنگەوە تا ئەمڕۆ، ژمارەی کوژراوانی سوپای رووسیا گەیشتووەتە ٢٦ هەزار سەرباز.
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، شەڕی روسیا و ئۆکرانیا ٢٠ ملیار دۆلاری گەڕاندووەتەوە بۆ گەنجینەکانی عێراق.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، درەنگانێکی شەوی رابردوو لە ناحیەی باشیکی سەر بە قەزای حەمدانی موسڵ هەرزەکارێکی تەمەن ١٧ ساڵ ونبووە و ئەمڕۆش بە سەربڕدراوی تەرمەکەی دۆزرایەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەسەر نەمانی موچە و دیارنەمانی داهاتی سلێمانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا و رایگەیاند، "دەمەوێت پارێزگارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە بۆم باسبکەن چی روودەدات، بەڵگەمان لەبەردەستدایە داهاتى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەى حکومەت."
بەڕێوەبەراتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە پارێزگاکانی هەرێم ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات کەشی سبەینێشی بڵاوکردووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلای ئەمریکی بەرامبەر بە ١٤٨ هەزار و ٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ، نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا زانیاری نوێی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بڵاوکردووەتەوە و باس لە چۆنێتی دابینکردنی موچە دەکات.
فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە و رانیە لە دژی نەدانی موچەکانیان گردبوونەوە و داوای موچەکانیان دەکەن، لە رانیەش دەرگای باکیان داخستووە و رێگا نادەن موچەی خانەنشینان بدرێت. لەلایەکی دیکەشەوە ژینگەپارێزانی رانیە دژی نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکانیان خۆپیشاندان دەکەن.
تائێستا دۆسیەى نەوتى هەرێم لەنێوان بەغدا و هەرێم بە هەڵواسراوی ماوەتەوە، بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە و بڕیاری لەبارەوە بدات، چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە، هەرێم ئامادە نییە نەوت بداتە بەغدا لە پێناو موچە دابینکردن.
لە گەڕەکی شۆراوی کەرکوک پێنج چەکدار بە جلوبەری مەدەنییەوە هێرشیانکردە سەر پۆلیسێک و چەک و مۆبایلەکەیان بردووە.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە شەش پارێزگای عێراق دەستیانکردووە بە بڵاوکردنەوەی فۆڕم بۆ دیاریکردنی ئاستی ئابووری و کۆمەڵایەتی خێزانەکان. دەشڵێت، راپرسییەکە بۆ ماوەی ١٤ مانگ بەردەوام دەبێت و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، بڕی٥٠٠ملیار دینار تەرخان کراوە بۆ کڕینەوەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران.
دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پارێزگاکانی سلێمانی و دیالە زۆرترین بومەلەرزەیان لەمساڵدا تێدا روویداوە و ناوچەکانی چەمچەماڵ و کەلار و خانەقین چەقی بومەلەرزەکان بوون. دەشڵێت، "عێراق دەکەوێتە چوارچێوەی هێڵی بومەلەرزەی سنوری تورکیا و ئێران."
نوێنەری ژینگەپارێزانی رانیە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەوان نوێکردنەوەی تەندەر و گرێبەستەکانیان رەتدەکەنەوە، چونکە بە ویست و کۆمپانیا و شارەوانی کراوە و مافی ئەوانی تێدا نەپارێزراوە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، بە گوێرەی دوایین رێنمایی لە ئێستاوە تاوەکو رێكەوتی ٢١ی ١٢ی ٢٠٢٢ هەر هاوڵاتییەک پێوەری ئاوی زیرەک ببەستێت ئەوا داشکاندنی کرێی مانگانەی پێشوتر دەیگرێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دوا بەدوای بڕیاری ئازاد کردنی "بێریڤان ئەیوب"چالاکوانی بادینان، کەمێک پێش ئێستا ئازادکرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم حالەتی تای خوێن بەربوون لە نەخۆشخانەی راپەڕین لە پارێزگای هەولێر تۆمارکرا و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکدایە.
پارێزەری کەیسی زیندانی کراوانی بادینان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای تەواوکردنی رێکارە رۆتینییەکان، نزیک کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنە چالاکوان بێریڤان ئەیوب ئازاد دەکرێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمیش ئەگەری بارینی نمەباران هەیە لە کات و ناوچەی جیا جیادا. کەشناسی عێراقیش دەڵێت، "سبەینێ پەلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن".
وهزیری كارهبای حكومهتی ههرێمی كوردستان راگهیاند، شاندێكی كۆماری كۆنگۆ بە مەبەستی سوود وەرگرتن لە ئەزمونی وەزارەتی کارەبا سەردانی کردوون و لهگهڵیان کۆبونەتەوە.
پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، لە سەرنتەری پارێزگاکە پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە.
ئەمڕۆ فەهمی بورهان ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی پۆستی سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی وەرگرت کە پلەی وەزیری هەیە.
راوێژكارێكی سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، "پابەند نابین بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نەوت و غازی هەرێم، چونكە پێچەوانەی دەستورە". دەشڵێت، حكومەتی عێراق ناتوانێت بڕیارەكەی داگای فیدراڵی سەبارەت بە یاسای نەوت و غازی هەرێم جێبەجێبكات.
بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی و هەڵەبجە گردبوونەوە و بایکۆتی دەوامیانکرد و خوێندکارانیش بۆ پشتگیری لە مامۆستاکانیان نەچونە هۆڵەکانی خوێندنەوە.
بەگوێرەی نوێترین خشتەی دابەشکردنی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بۆ مانگی نیسان، ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەی ٧٠ و ٨٠ دابەشدەکرێت.
لە ناو زانکۆی سلێمانیدا سەگى بێلانە پەلاماری کچێکى و برینداری کرد.
راكردنی بەندكراوێك لە بەندیخانەیەكی ئەمریكا لەگەڵ ژنە ئەفسەرێكی ئێشكگری پاسەوانی بەندیخانەكە، سەرنجی میدیاكانی جیهانی راكێشا و دەنگدانەوەی زۆری لێكەوتەوە.
لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا نرخی کارەبای مۆلیدە لە شارە جیاوازەکانی هەرێم راگەیاندرا و جیاوازی نرخەکە و زۆرییەکەی نیگەرانی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە، لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێریش روونکردنەوە دەدات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ماددەکانی بەرهەمهێنانی تابلۆی ئۆتۆمبیل لە عێراق نییە، ناتوانن پێداویستی هاوڵاتیان پڕبکەنەوە.
پەیامنێری ءێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەو کچەی هەفتەی رابردوو لە هەولێر لەلایەن باوەژنەکەیەوە سوتێندرا ئەم ئێوارەیە گیانیلەدەستدا.
هاوپەیمانی رزگاریی نیشتیمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لەسەر بنەمای ئەو دەستپێشخەریانەی خستوویانەتەڕوو لە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سەربەخۆکان بەردەوام دەبن.
پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوشتنی ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵ لە هەولێر؛ پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە و رووداوەکە لەسەر دەمەقاڵێ بووە.
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بۆ کڕین و فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکی؛ فرۆشی دۆلار بۆ ١٩٥ ملیۆن دۆلار بەرزکرایەوە.
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی هاوپەیمانی لە پێناو خەڵک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە ئەگەری بەردەوامی پەکخستنی کاری پەرلەماندا لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای یاسایی تۆماردەکەین.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەل تاوە باران و بروسکە لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکاندا پاشان لە کاتەکانی ئێوارە کەش جێگیر دەبێتەوە هاوکات کەشی سبەینێی بڵاوکردەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی بەغدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە نوسراوی فەرمی داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە بەشە دەرمانی سلێمانی بنێرێت. دەشڵێت، "وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ ناردنی بەشە دەرمانی سلێمانی، بەڵام بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی ناڕوات لە بەغدا وەریان بگرێت".
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا زیاتر لە ١٣٨ هەزار گەشتیار سەردانی سەنتەری شاری هەولێریان كردووە. دەشڵێت، "لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە ٧٠ هەزار گەشتیار سەردانی سنوری سۆرانیان کردووە".
پەیامنێری ئێن ئار تی لە گەرمیان ئاماژەی بەوەدا، ئەو بیرهەڵکەنەی ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ لە دوکانێکی سەرتاشیدا کەوتبووە ناو بیرێکەوە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی کەلارەوە رزگار کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەمڕۆ لە شاری کفری، فرۆشیارێکی سپلێت، دوای ئەوەی ژمارەیەکی نەناسراو پەیوەندی پێوە دەکەن بەمەبەستی کڕینی ژمارەیەک پارچەی سپلێت لە چەمچەماڵ، بە زەبری چەک ئەو کەلوپەلانەی پێی بووە و بڕی نۆ ملیۆن دیناری لێوەردەگرن.
بەرپرسی بنكەی بەرگری شارستانی كەلار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ بیرهەڵکەنێک لە گەڕەكی ئەندازیارانی كەلار كەوتووەتە ناو بیرەوە. دەشڵێت، "لە ئێستادا هەوڵی رزگارکردنی دەدرێت".
چاوگێک لە ئاسایشی گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، مریشک فرۆشێک تەقەی لە هێزەکانی پۆلیس کردووە و بەهۆیەوە پۆلیسێک بریندارە و تا ئێستا تەقە کەرەکە دەستگیر نەکراوە. پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، "رووداوەکە لە شارۆچکەی کوڵەجۆ لە سنوری گەرمیان روویداوە".
بەڕێوەبەرى گشتی سەرچاوەکانى ئاو لە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم رایگەیاند، بەراورد بەساڵی رابردوو رێژەی باران بارین و بەرهەمی ئاو لە هەرێمی کوردستان ٥٠٪ کەمی کردووە سەرەڕای کەمکردنی ئاوی ژێرزەوی. دەشڵێت، "لە پلاندایە دەرهێنانی ئاوی ژێرزەوی قەدەغەبکەن و حەوت بەنداو دروست بکەن".
ئەمڕۆ بۆ رۆژی دووەم مانگرتن و خۆپیشاندانی بەشێک لە فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی بەهۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە لە هەردوو کەمپی کۆن و نوێی زانکۆی سلێمانی بەردەوامە. هاوکات، بەشێک لە ژینگە پارێزانی رانییەش بەهەمان هۆکار بەردەوامن لە گردبوونەوە و خۆپیشاندان.
بڕیارە ئەمڕۆ ١٧٠ عومرەکاری پارێزگای دهۆک و ٨٩ عومرەکاری پارێزگای هەولێر لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بگەنەوە هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی نوێترین خشتەی دابەشکردنی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بۆ مانگی نیسان، ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.
لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی قەزای کۆیە رایگەیاند، لەسنوری قەزاکە نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی نیسان نۆ هەزار و ٥٠٠ دینارە و جیاوازی نرخەکەش تەنها لە کۆیە نییە.
هۆبەی راگەیاندنی قائیمقامێتی قەزای کەلار رایگەیاند، لەسنوری ئیدارەی گەرمیان بەپێی کاتژمێری کارکردنی مۆلیدە ئەهلیەکان بڕی پارەی مانگانەکەی دیاریدەکرێت.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، پێویستـە گەشتیاران پێش ئەنجامدانی گەشتەکەیان و لە کـاتـی کڕینی بلیت زانیاری پێویست لەبارەی رێکارە تەندروستییەکانی تایبەت بەو وڵاتەی دەیانەوێت بۆی بڕۆن وەربگرن.
زۆرێک لە شارەزایان بواری تەندروستی باس لەوە دەکەن کە ئێواران باشتر وایە خواردنی تەندروست و کەمتر بخورێت بەراورد بە ژەمەکانی تر.
حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "کۆتایی ئەم هەفتەیە بە فەرمی وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەدەینەوە."
چاوگێک لە لیژنەی سهرپهرشتیارى مۆلیده ئەھلییەکانی شاری هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی یەک ئەمپێڕ کارەبای مۆلیدە لە مانگی رابردوو "نیسان" لە نێوان ١٠ بۆ ١٣ هەزار دینارە, لە پارێزگای دهۆکیش نرخی یەک ئەمپێر ١١ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ رایگەیاند، "ئەگەر تاوانباری کوشتنەکەی چەمچەماڵ سزا نەدرێت خەڵکی کوردستان و کەسوکاری ئەم قوربانیانە قبوڵی ناکەن خۆیان وەڵامدانەوەیان دەبێت." دەشڵێت، "ئەو تاوانبارە لە رابردوودا لەلایەن چەند بەرپرسێکەوە داڵدە دراوە."
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە ئۆتۆمبێلێک لەکاتی پێچکردنەوەیدا خۆی پێدادەکێشن، فازڵ حاجی دەڵێت، "تەنها داگیرساندنی هێما بەس نییە و ئەو کاتە خەتای ئەو شۆفێرە خۆیەتی."
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، "پێمان باشە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەستپێبکاتەوە و دەشڵێت، پارتی لەگەڵ ئەوەدایە لە کاتی خۆیدا هەڵبژاردنەکانی هەرێم بەڕیوە بچێت.
گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕەکۆمەڵاتییەکان بڵاوکراوەتەوە تیایدا ژنێک چاوەکانی لەدەستداوە و گوایە پزیشکەکان نەیانتوانیوە چارەسەری بکە، دواجار مامۆستایەکی ئاینی چارەسەری کردووە. پزیشکێکی پسپۆڕ لەسەر جۆری نەخۆشییەکە و چارەسەرکردنی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی نیسانی بڵاکردەوە کە سبەینێ دووشەممە رێکەوتی ٩ی ٥ی ٢٠٢٢ دەستپێدەکات و لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٣٠ی ٥ی ٢٠٢٢ تەواو دەبێت.
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان دەکرێت. دەشڵێت، "سەرەتا وەزارەتی تەندروستی موچە وەر دەگرن".
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و دواتر بۆ نیمچە هەوردەگۆڕێت و ئەگەرى بارینى باران لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی یهك ئەمپێڕ كارهبای مۆلیده لە مانگی رابردو "نیسان" دا له نێوان چوار ههزار دینار بۆ پێنج ههزار دینار دهبێت.
چاوگێک لە پۆلیسی رەحیماوا لە شاری کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کارکردن لەگەڕەکی رەحیماوا، گەنجێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، دەست دەکەن بە پەیڕەوکردنی سیستمی ئەلیکترۆنیی یەکسانکردنی بڕوانامەکان. دەشڵێت، "چی دیکە بۆ یەکسانکردنی بڕوانامەکانیان هاوڵاتییان پێویست ناکات سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بکەن".
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەرکەس مامەڵە بە موڵک و مایەی حکومەتەوە بکات و رەزامەندی ئەوانی لەسەرنەبێت سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەن.
بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان خۆپیشاندانیان کرد و رێگای سەرەکی سلێمانی – تاسڵووجەیان داخست. چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمیش دەڵێت، "پارەی زیاد لە پێویست بۆ موچەی مانگی نیسان لەبەردەستی حکومەتدایە".
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی دروستبوونی کێشەی تەکنیکییەوە لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە هاتنی بەنزینی ٦٩٠ دیناری لە بەغداوە بۆ سلێمانی وەستاوە، لەبەرامبەردا بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر رایگەیاند، حکومەتی عێراق ھەناردەکردنی بەنزینی بۆ ھەرێمی کوردستان راگرتووە.
راستگۆ ئیسماعیل حەمەد ئەو گەنجەی لە رووداوە هاتوچۆکەی رێگەی سەروچاوە – حاجیاوا سێ رۆژ پێش ئێستا بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمشەو گیانیلەدەستدا.
دەستەی گشتیی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکەن ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە ناوچەکانی وڵاتی گرتووەتەوە، تا رۆژی دووشەممەی داھاتوو بەردەوام بێت.
دوێنێ وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنانی سلێمانی رایگەیاند، ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ١٥ چەقۆی لێدراوە و ئەمڕۆش هاوسەرەکەی روونکردنەوەی دا و دەڵێت، "من کارێکی لەو جۆرەم نەکردووە."
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان روون و ئاشکرا نییە و داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ٥٠٪ی نرخی نەوتی فرۆشراو دابین ناکەن و دەشڵێت، "دوای جێبەجێکردنی بریارەکەی دادگای فیدراڵی ئامادەین گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم بکەین."
ئەندامێکی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ ئازار شکاندن لە ئەمریکا رایگەیاند، هەندێک رێگا هەیە واتلیدەکەن زیات ئاو بخۆیتەوە.
بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر رایگەیاند، حکومەتی عێراق ھەناردەکردنی بەنزینی بۆ ھەرێمی کوردستان راگرتووە و لەمەودوا رێگە بە بازرگانان دەدرێت بەنزین لە دەرەوە هاوردە بکەن.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەش گەڵابە خاشاکی هاوڵاتییانیان لە گۆمەکە کۆکردووەتەوە، کە لەلایەن هاوڵاتییانەوە بەجێهێڵراوە و بەمەبەستی پاراستی لە پیسبوون و شێواندن گۆمی فێڵاو خرایە ژێر چاودێرییەوە و ژمارەیەک چاودێری بۆ داندرا.
شارەزایەکی بواری سەرچاوەکانی ئاو لە عێراق پێشنیاری پرۆژەیەکی کردووە بەمەبەستی کەمکردنەوەی هەردوو دیاردەی خۆڵبارین و بەبیابان بوونی خاکی عێراق.
بهرپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمیسۆنی ههڵبژاردنی عێراق رایگەیاند، پارەی کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن گەیشتووەتە پارێزگای دهۆک، دوای تەواوبوونی رێکارەکان لە رۆژانی ٢٢ و ٢٣ی ئایار دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی پەتای خوێنبەربوون لەو پارێزگایە تۆمار نەکراوە، تەنها گومان دەکرێت منداڵێک کە خەڵکی پارێزگای بەغدایە و بۆ چارەسەر رووی لە هەولێر کردووە تووشبووی پەتاکە بێت.
بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەزار و ٥٠٠ عەمرەکان لە شاری مەککە گیریان خواردووە کە لە رێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە گەشتییان کردووە و نزیکەی ٥٠٠ عەمرەکاری دیکەش کە لە رێگەی فلای بەغدادوە گەشتیانکردووە بەهۆی خۆڵبارینەوە لە سعودییە گیرییان خواردووە.
بەڕێوبەری کەشناسی سلێمانی بەئێن ئاڕتی راگەیاند، شەپۆلی خۆڵبارین و بای بەهێز بە درێژایی ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت، بەڵام لە سبەینێدا کاریگەرییەکەی لاواز دەبێت.
وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری بارینی تاوەبارانی دەبێت و هەندێجار هەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت. دەشڵێت، "سبەینێ لە ئێوارەدا ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و تاوەباران دەبارێت".
بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی هەریر رایگەیاند، "کاتژمێر ٩ی ئەمشەو حەوت کەس گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان دیاربوو سەرجەمیان بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە برینداربوون". دەشڵێت، برینی دوانیان سەختە".
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە دوای خۆپیشاندانی بەشێک لە هاوڵاتییانی دانیشتوی قەزای شنگال و لەژیر فشاری ئەواندا بەشێک لە هێزەکانی پاراستنی ئێزیدیخان و بەشێک لە هێزەکانی سوپای عێراق لە شنگال کشانەوە.
گەنجێکی هەرێمی کوردستان کە خەڵکی قەزای حاجیاوایە، وەک کاندیدی پارتی کرێکارانی بەریتانیا توانی لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی لەندەن سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان و ژنانی سلێمانی رایگەیاند، ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ١٥ چەقۆی لێدراوە، بەڵام تەندروستی ژنەکە باشە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانی مینی پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت ١٦ کەس برینداربوون. دەشڵێت، "برینی هەندێکیان سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر دەکرێن".
لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای نێوان سکتان و رانیە کە یەکێکیان مینی پاسێکی خوێندکاران بووە وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە ١٣خوێندکار برینداربوون.
دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژی دووشەممەی داهاتوو رێکەوتی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە. دەشڵێت، "لە دوو رۆژی داهاتوودا لە هەرێم ئەگەری هەیە بارانێکی کەم و دواتر مامناوەند خور ببارێت".
دامەزراوەی میدیایی فەرمی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە ئاکامی ھێرشێکدا لە شاری ئەلعاد لە ئیسرائیل سێ کەس کوژراون و چوار کەس برینداربوون کە برینی دووانیان سەختە.
بەهۆی ئاڵۆزی دۆخی ناوچەکەوە لە ئێستادا هاوڵاتیانی شنگال خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن و رێگا بە سوپای عێراق نادەن بچێتە ناو شنگال و گوندەکانەوە.
خاوەنی ئەو زەوییەی بە زەوی گوڵاڵە سورەکانی رانیە ناسراوە بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی زەوییەکە لەلایەن هاوڵاتییانەوە شێوێندراوە، هاوڵاتییانی گوندەکە کێڵاویانە و ئەگەری هەیە بیکەن بە ترۆزی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی رایگەیاند، لە شارەکانی سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە خێرایی با لەمڕۆدا بەشێوەیەکی بەرچاو چالاک دەبێت و خێراییەکەی لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٥ کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا دەبێت و لە پارێزگای هەولێریش ئەگەری هەورەبروسکە و تاوەباران هەیە و تۆز و خۆڵ لە هەوادا دەبێت.
راوێژكارێكی دارایی سهرۆک وهزیرانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت داهاتی گشتی عێراق بۆ ئەمساڵ ١٥٠ ملیار دۆلار تێبپەڕێنێت.
وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە ٤٣٢ هەزار بهرمیلی دیکە لە رۆژێکدا زیاد دەکەن.
ئازاد مەجید عەلی ئەو گەنجەی لە رووداوە هاتوچۆکەی رێگەی سەروچاوە – حاجیاوا دوو رۆژ پێش ئێستا بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەیانی ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا.
یەکێتیی ئەوروپا لە میانی کۆنفڕانسێکی تایبەت بە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ئۆکرانیا ، کە لە پۆڵەندا رێکخرابوو، بەڵێنی دا به بڕی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ هاوکاری مرۆیی بە ئۆکرانییەکان بدات.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، شەوی رابردوو لە سنووری میحوەری پێنجی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، چەکدارانی داعش بە چەکی قەناس پەلاماری سەنگەرێکی لیوای ١٠ی پیادەیان داوە لە باشووری میحوەری پردێ و لە ئاکامی رووداوەکەش پێشمەرگەیەک بریندار بووە.
بەرپرسی ئاسایشی ناحیەی کۆکز سەر بە جەلەولا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر سەربازانی عێراق و کوژراوێک و دوو برینداری لێکەوتووەتەوە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبەینێ بارانبارین و هەورەتریشقە دەستپێبکات و لە کاتەکانی ئێوارەشدا دەگۆڕێت بۆ تاوەباران.
بەرپرسی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوو کەسی دانیماریکی لە ئامێدی بە ناوچە شاخاوییەکاندا گەڕاون و لە رێگادا مینیان پێدا تەقیوەتەوە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەیان بریندارە.
بەپێی توێژینەوەیەک لە زانکۆی بریستۆڵ زانایان بەهێزترین شەپۆلەکانی گەرمایان لە جیهاندا باسکردووە؛ کە هەندێکیان چەندان ساڵ بەر لە ئێستا روویان داوە و تێبینی نەکراون.
ئەو کەسانەی کە کێشەکانی گیرفانە هەواییەکانیان هەیە زۆرینەی کات ناتوانن بەباشی بە لوتیان هەناسە بدەن و هەست بە سەرئێشە و ئازار دەکەن لە بەشی پێشەوەی سەریان و نزیک لووت و ناوچەوانیان.
تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییەکانی میسڕ دیمەنی ٢٤٠ هەزار جونیەی میسڕیان بڵاوکردووەتەوە بە سوتاوی، کە دەکاتە زیاتر لە ١٤ هە