سەردێڕ:

سبەینێ لە هەرێم پشووی فەرمییە

PM:03:21:16/04/2024

11536 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی رۆژمێری فەرمی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٤، سبەینێ چوارشەممە، ١٧ی مانگ، پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاکاندا.


بەپێی رۆژمێرەکە، ١٧ی مانگ کە دەکاتە سبەی چوارشەممە، چوارشەممەی سووری ئێزیدییەکان یان سەری ساڵی ئێزیدییەکانە و بەوهۆیەوە پشووی فەرمییە لە هەرێم.

ئێزیدی یەکێکە لە ئایینەکانی کوردستان و ئێزیدییەکانیش خۆیان بە کوردی ڕەسەن دەناسێنن. خاوەنی ڕێسا و نەریتی تایبەت بە خۆیانن و زۆربەیان لە باشوری کوردستان، لە دەڤەرەکانی شێخان و شنگال دەژین. ھەروەھا لە بۆتان، دەربێسیە، باکوری پارێزگای حەسەکە، عەفرین لە حەلەب، ئەلەگەزی ئەرمەنستان، پارێزگای قەرس و ئەردێخانی باکوری رۆژھەڵاتی تورکیاشدا دەژین.

ئێزدییەکان زمانی قسەکردنیان بە شێوەی کوردی کرمانجییە و پەیڕەوی رۆژمێری خۆرهەڵاتی دەکەن بۆ سەری‌ ساڵی خۆیان پشت بەو رۆژمێرە دەبەستن، كە لەلایەن كەنیسەی‌ ئەرسەدۆكسی ‌‌و خۆرهەڵاتەوە پەیڕەودەكرێت ‌و ١٣ رۆژی‌ لەگەڵ‌ رۆژژمێری‌ زایینیدا جیاوازە.

چوارشەممەی سور (جەژنی سەری ساڵ)ی ئێزیدییەکان:

جەژنی سەری ساڵ کە پێشی دەڵێن چوارشەممەی سوری ئێزیدییەكان یەكێكە لە جەژن‌ە هەرە كۆنەكانی شوێنكەوتووانی ئاینی ئێزیدی، هەموو ساڵێك لە سێیه‌م چوارشەممەی مانگی نیسان یادیدەکەنەوە.

هـ.ئـ













گەلەری