سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی چوار

PM:03:05:24/04/2024

86536 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەکەوێتە کۆتایی هەفتەی داهاتوو.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی ، لیسی مووچە و تەرازوی پێداچونەوەی لیستی مووچە گەیشتووەتە نوێنەرای حکومەتی کاربەڕیکەری هەرێم لە عێراق.

 پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا باسی لەوەش کرد، ئەم هەفتەیە ناتوانن پێداچوونەوە بە لیستەکەدا بکەن و هەفتەی داهاتوو لیستەکەیان بۆ دەنێرنەوە.

ئەوەشی خستە روو، موچەی مانگی چوار لە باشترین دۆخدا دەکەوێتە کۆتایی هەفتەی داهاتوو ئەگەر حکومەتی کاربەڕێکەر زیاتر دوای نەخاتەوە.

هەر ئەمڕۆ، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵام لە تەرازووی پێداچوونەوەدا گرفت بەدیکراوە.
گۆران عەبدوڵا - بەغدا


 













گەلەری