سەردێڕ:

لەم هەفتەیەدا؛ رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەنرا

AM:11:38:13/04/2024

109804 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی رۆژمێری فەرمی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٤، ١٧ی مانگ کە دەکاتە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاکاندا.


بەپێی رۆژمێرەکە، ١٧ی مانگ کە دەکاتە رۆژی چوارشەممەی سووری ئێزیدییەکان یان سەری ساڵی ئێزیدییەکان، پشووی فەرمییە لە هەرێم.

ئێزیدی یەکێکە لە ئایینەکانی کوردستان و ئێزیدییەکانیش خۆیان بە کوردی ڕەسەن دەناسێنن. خاوەنی ڕێسا و نەریتی تایبەت بە خۆیانن و زۆربەیان لە باشوری کوردستان، لە دەڤەرەکانی شێخان و شنگال دەژین. ھەروەھا لە بۆتان، دەربێسیە، باکوری پارێزگای حەسەکە، عەفرین لە حەلەب، ئەلەگەزی ئەرمەنستان، پارێزگای قەرس و ئەردێخانی باکوری رۆژھەڵاتی تورکیاشدا دەژین.

ئێزدییەکان زمانی قسەکردنیان بە شێوەی کوردی کرمانجییە و پەیڕەوی رۆژمێری خۆرهەڵاتی دەکەن بۆ سەری‌ ساڵی خۆیان پشت بەو رۆژمێرە دەبەستن، كە لەلایەن كەنیسەی‌ ئەرسەدۆكسی ‌‌و خۆرهەڵاتەوە پەیڕەودەكرێت ‌و ١٣ رۆژی‌ لەگەڵ‌ رۆژژمێری‌ زایینیدا جیاوازە.

چوارشەممەی سور (جەژنی سەری ساڵ)ی ئێزیدییەکان:

جەژنی سەری ساڵ کە پێشی دەڵێن چوارشەممەی سوری ئێزیدییەكان یەكێكە لە جەژن‌ە هەرە كۆنەكانی شوێنكەوتووانی ئاینی ئێزیدی، هەموو ساڵێك لە سێیه‌م چوارشەممەی مانگی نیسان یادیدەکەنەوە.

هـ.ئـ













گەلەری