نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت لەم پارێزگایە کارا کرا
وهزارهتی بازرگانی عێراق دەڵێت، بهرههمهێنانی ئاردی بەشەخۆراک بۆ ساڵی ٢٠٢٥ لە وڵاتەکە زیادی کردووە و كوالێتییهكهی له ئاستی ئاردی هاوردهكراوە.
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، رێککەوتنەکان لەگەڵ بەغدا کاتییە و و رەنگە سبەینێ بەجۆرێکی دیکە بێت؛ وەزیری دەرەوەی عێراقیش وتی، نازانێت ئەمساڵ ١٢ مووچە دابەش دەکرێت یان نا.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، حکومەتی عێراق لێکتێگەیشتنێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی واژۆ کرد بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و ئامانجیانە لەو رێگەیەوە یەدەگی نەوتی زیاتر بکەن.
پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، خزمەتگوزاریی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت کارا کراوە و هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگای سکانکردنی کۆدێکی QR، ماڵپەڕەکە بکەنەوە.
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهای زێڕ ئاستێکی مێژوویی تۆمارکرد، هەر ئەمڕۆ نزیکەی ١٠ دۆلار بەرز بووەوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨١٨ هەزار دینارە.
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لە سەرجەم کێڵگە نەوتییەکانی عێراق دەست بە بەرهەمهێنانی غاز دەکرێت و بڕیارە بەرمهێنانی غازی سروشتی لە وڵاتەکە بگاتە ئاستی خۆبژێوی.
سەرۆکی رووسیا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی لە ساڵی ٢٠٢٥دا نزیکەی پێنج هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی لە ئۆکرانیا گرتووە، و بە درێژایی ماوەی شەڕەی هەردوو وڵات، دەستیان بەسەر ٢٠٪ـی خاکی ئۆکرانیا گرتووە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، سبەینێ ئهگهرى بهرزبوونهوهى تۆزێكى كهم هەیە کە بەتایبەتی ناوچهكانى باشوورى ههرێم دەگرێتەوە.
ژمارەیەک کۆچبەری کورد بە هۆی کونبوونی بەلەمەکەیانەوە لە ئاوی فەڕەنسا گیریان خواردووە و لە سنووری یۆنان کۆچبەرێکیش کە رەگەزنامەی نادیارە؛ بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق چەندین یاسا و رێنمایی ئاشکراکرد و دەڵێت، بردنە ژورەوەی مۆبایل و هەر هۆکارێکی وێنەگرتن بۆ ناو ناوەند و وێستگەکانی دەنگدان لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتیشدا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە؛ دەشڵێت، هەر کاندیدێک دامەزراوە حکومیی و ئایینیەکان بۆ بانگەشە بەکاربهێنێت، سزادەدرێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە هۆکاری پابەند نەبوون بە رێنماییەکان، چوار کاندیدی لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بێبەش کرد.
دوای ٣٠ رۆژ لە رادەستکردنی نەوت و پاشان رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکە؛ بەغدا مووچە دەنێرێت.
راوێژکارێکی دارایی سودانی دەڵێت، مووچەی مووچەخۆرانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٦ دابینکراوە و هیچ کێشەیەکی بۆ درووست نابێت.
گۆڕانکاریی هۆڕمۆن و بۆماوەییەکان لە هۆکارە سەرەکییەکانی دەرکەوتنی زیپکەی گەنجانەن، لەهەمان کاتدا سیستمی خۆراک ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە زیادبوونی ئەو گرفتەدا.
بەهای زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە گەیشتە چوار هەزار دۆلار و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨١٨ هەزار دینارە.
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە نزیکەی ٦٥ دۆلار و ٩٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە.
یەکێک لە خواردنەوە باوەکانی جیهان قاوەیە کە خواستێکی زۆری لەسەرە و سودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی و یارمەتی چالاککردنی مێشک دەدات.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، لە سەرەتای پرۆسەی دابەشکردنی کارتی بایۆمێترییەوە تاوەکو ئێستا یەک ملیۆن کارتیان دابەشکردووە.
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، شایستەی ٦ مانگی ئەو خانەنشینانە خەرج دەکرێت کە سەرەتای ئەمساڵ خانەنشینکراون و پێیان نەدراوە.
تەندروستی سلێمانی، هۆشداری دەداتە ئەو پزیشک و فەرمانبەرانەی خۆیان لە "هەژماری من" تۆمار ناکەن و دەڵێت، مووچەکانیان رادەگیرێت و رێکاری تر دەگیرێتە بەر بەرامبەریان لەلایەن حکوومەتەوە.
حکوومەتی ماوە بەسەرچوو گرێبەستێکی ٦ مانگی لەگەڵ مۆلیدە ئەهلییەکان واژۆکردووە و ئەم گریبەستە هەموو شارەکانی هەرێمی گرتووەتەوە.
چاوگێک لە حکوومەتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، بەغدا بریاریدا بە رادەستکردنی ١٢٠ ملیار دینارەکە مووچەی مانگی ٨ خەرجبکات .
لە گوندێکی ناحیەی باتێل لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گولـلەتۆپێکی ١٣٠ ملم دۆزرایەوە .
بەپێی پێشبینییەکانی بانكی نێودهوڵهتی، ئابووری عێراق له ساڵی ٢٠٢٦ـدا بهرزترین رێژهی گهشهسهندن لهنێوان وڵاتانی عهرهبی تۆمار دەکات، كه بهڕێژهی ٪٦.٧ بهمهش له پلهی یهكهمی وڵاتانی عهرهبیدا و له لیستی ئاستی ئابووریدا دێت.
فەرماندەی بەرگری ئاسمانی عێراق دەڵێت، لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوو دەگاتە عێراق و دەشڵێت، سیستمەکە توانای بەرەنگاربوونەوەی فڕۆکە و چەندین ئامانجی دیكەی ئاسمانیی دەبێت.
سایلۆی هەولێر ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکات کە گەنمیان رادەست کردووە و دەڵێت، سبەینێ دەست بە دابەشکردنی چەکی پارەکانیان دەکرێت.
بەهۆکارێکی نادیار ئاگرێکی گەورە لەسنووری گوندی باراو لە شارباژێڕ کەوتەوە و بەهۆیەوە ٢٠ دۆنم دارستان و پوش و پاوان سووتا.
وەزیری بەرگری سوریا و مەزڵوم عەبدی لە دیمەشق کۆبوونەوە و لەسەر راگرتنی شەڕ و گرژییەکان لە سەرجەم ناوچەکان رێککەوتن، وەزیری بەرگری سوریاش دەڵێت، رێککەوتنەکە دەستبەجێ دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەشێک لە فەرمانبەرانی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بەهۆی پلەبەرز نەکردنەوەیان گردبوونەوە و دەڵێن، لیستی پلەبەرزکردنەوەکەیان نانێردرێت بۆ بەغدا تا مووچەکانیان بۆ زیاد بکرێت.
كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق دەڵێت، سبهی تاقیكردنهوهی ئامێره ئهلیكترۆنیهكانی ههڵبژاردن ئهنجامدهدرێت بۆ دڵنیابوون لهكاركردنیان لهكاتی پرۆسهی ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراقدا.