لەبارەی ژەهراویبوونی گەنمی عێراقەوە روونکردنەوە دەدرێت
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەنگۆی ژەهراویبوونی گەنمی کۆگاکانی رەت دەکاتەوە و دەڵێت، سەجەم بەرهەمە ناوخۆییەکانی ناو کۆگاکان پارێزراون و تەندرووستن.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و لە گەرمیان دەگاتە ٣٨ پلەی سیلیزی.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، سبەینێ مووچەی مانگی حەوتی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا ٦١٢ هەزار کارتی بایۆمێتریان بەسەر دەنگدەراندا دابەشکردووە و هەرکەسێک مامەڵە بە کارتەکانەوە بکات؛ رووبەرووی یاسا دەبێتەوە.
لەسەر رێگاى کەرکوک – سلێمانى، بارهەڵگرێک کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و بووە هۆى پێکدادانى نۆ ئۆتۆمبێل و سێ کەسیش برینداربوون.
لە رۆژی جیهانی مامۆستایاندا؛ جارێکی تر مامۆستایانی وانەبێژی لادراو لە سەرانسەری هەرێمەوە، لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانیان لە هەولێر گردبوونەوە.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر سکاڵایەکی بێ بەڵگە دووبارە بردرایە دادگای سلێمانی؛ دادگاییکردنەکەی بۆ مانگی داهاتوو دواخرا.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ جارێکی تر بردرایەوە دادگای سلێمانی لەسەر دۆسیەیەک کە هیچ بەڵگەیەکی یاسایی تێدا نییە.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ٩ سبەینێ دابەش دەکرێت.
مامۆستایان ئەرکێکی سەرەکی و پیرۆزیان یان پێ ڕاسپێردراوە لە کۆمەڵگەدا، ئەویش پەروەردەکردنی نەوەی داهاتووە و فراوانکردنی ئاسۆی بیرکردنەوەیانە، هەر بۆیە بە گرنگترین پیشە دادەنرێت لە سەرانسەری جیهاندا و جێی رێزگرن و بایەخپێدانە؛ هەرچەندە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ساڵانە دواکەوتنی مووچەکانیان و گرفتی دانەمەزراندنیان لەلایەن حکومەتی ماووەبەسەرچووەوە، مافەکانیان تاوەکو ئەمڕۆش پێشێلدەکرێن.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکەی، ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٨٨٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٧٨٧ هەزار دینارە.
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە نزیکەی ٦٤ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە چەند رۆژی رابردي نرخەکەی جێگیرە.
سایلۆی هەولێر دەڵێت، سبەینێ دەستدەکەن بە دابەشكردنی چەکی پارەی جوتياران لە زنجیرە یەک تاکو زنجیرەی ١٥٠ و پارەکانیان لە بانکی TBI وەردەگرن، تەنها ئەو جوتیارانانەش سوودمەند دەبن كە كەمتر لە ٥٠ تەن گەنمیان رادەستكردووە.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل لە سوریا ئەنجادەدرێت، هەڵبژاردنەکەش لە کۆی ١٤ پاریزگا لە ١١ پارێزگادا ئەنجامدەدرێت و لە سێ پارێزگا هەڵبژاردن ئەنجامنادرێت.
سەدان هەزار کەس لە وڵاتی جۆرجیا دژی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان رژانە سەرشەقام و لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە تبلیسی پایتەخت نزیک بوونەوەتەوە.
سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان، دەڵێت، لە یەکی ئەم مانگەوە زیاتر لە ١٠٠ هاوڵاتی کە زۆرینەیان کوردن و خەڵکی سلێمانی، دهۆک، زاخۆ و راپەڕینن، لە وڵاتانی ئەوروپا گەڕێندراونەتەوە. هاوکات هۆكاری سەرهەڵدانەوە و بەردەوامی كۆچیش بۆ نادادی و بێكاری و خەمساردی دەسەڵاداران دەگەڕێنێتەوە.
پۆلیسی سۆران دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان دوو برا لە گوندی سیدکانی سنووری ناحیەی دیانا لە سۆران کەسێک برایەکی خۆی کوشت.
پارێزگارى هەولێر لەبارەی سووتانی بەنزینخانەکەی هەولێرەوە دەڵێت، لە رووداوەکەدا ١١ کەس برینداربوون و پێنج برینداریان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، ئیسرائیل بۆ ماوەیەكی کاتی بۆردومانەکانی راگرتووە و حەماسیش پێویستە بە خێرایی هەنگاو بنێت، ئەگینا هەموو شتێک لەدەست دەچێت. دەشڵێت، "من دواکەوتن قبوڵ ناکەم، با ئەم کارە بە خێرایی ئەنجام بدەین".
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، چەند کاتژمێرێکە بەهۆى وەرگەڕانى بارهەڵگرێک، سایدێکى رێگاى سلێمانى بۆ عەربەت داخراوە و بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە.
شارەزایەکی بواری ئابووری، بازدانێکی بەرچاوی لە کەرتی گەشتیاری عێراقی ئاشکرا کردودەڵێت، رێژەی گەشەسەندنی کەرتی گەشتیاری ٢٥٪ گەشەی کردووە و وڵاتی دوو رووبار لە ئێستادا بووەتە حەوتەمین وڵاتی عەرەبی لە رووی گەشتیارییەوە.
لە رووداوێکى سەختى هاتووچۆدا کە دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ لە سنوورى کۆمەڵگەى بشیریان روویداوە، شەش کەس بریندار بوون.
نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، رۆژی دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.
دوای ئەوەی لە رووداوێکی تەقەکردندا لە دووزخورماتوو کەسێک گیانی لەدەستدا؛ بە گوێرەی چاوگێکی ئەمنی، ئەو کەسەی کە دەستڕێژی گوللەی کرد هەڵات و دواتر توانرا دەستگیربکرێت.
شاندی دەم پارتی لە زاری سەرکردەی زیندانیکراوی پەکەکە بڵاویانکردوە، پرۆسەی ئاشتی شەڕ و پێکدادانی گۆڕیوە بۆ گفتوگۆی دیموکراسی، هەروەها ئەو پرۆسەیە رێگری لە مەترسییە گەورەکانی وڵات دەکات.
رۆژی ١١ـی ١١ـی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و نەوەی نوێ بە لیستی ژمارە ٢٨٨ و بە دروشمی دەسەڵات ئەمجارەش درۆ دەکەن رووبەڕووی پارتی و یەکێتی دەبێتەوە؛ هەروەها هەریەک لە سەرۆک لیستەکانی نەوەی نوێ لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک و موسڵ و کەرکوک بەڵێنەکانیان ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکەن.
بە گوێرەی کشتوکاڵی عێراق، وڵاتەکە پلانی هەیە بۆ زیادکردنی بڕی هەناردەی خورما لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا، دەشڵێت عێراق گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەریتانی کردووە بۆ بەرهەمهێنانی نەمامی خورما.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمێک پێش ئێستا لە سنووری دووزخورماتوو لایەن چەکدارێکەوە دەستڕێژی گوللە کرایەسەر چەند کەسێک و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەهای دۆلار لە گۆڕاندایە؛ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە زیاتر لە ١٤١ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانیان وەرگرتووە.