ئەو کوردە کێیە بووە وەزیری دارایی بەڕیتانیا؟
بەڕێوەبەریاتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەناوچەکانی باکوری هەرێم لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لە پارێزگای سلێمانی و بوونی خۆڵبارینێکی سووک لە ناوچەکانی گەرمیان.
سەرۆکی دامەزراوەی نەوتی نیشتیمانی نەیجیریا رایگەیاند، محەمەد بارکیندۆ سکرتێری گشتی رێکخراوی ئۆپیک کۆچی دوایی کردووە.
جێگری سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، پەیوەستبوونی فینلاند و سوید بە هاوپەیمانیەتی ناتۆوە، پێویستی بە جێگیرکردنی بنکەکانی ناتۆ لەسەر خاکەکەیان نییە و هاوپەیمانییەکە ئێستا پلانی لەو جۆرەی نییە.
دوابەدوای ئەوەی شەوی رابردوو، دوو وەیزیری حکومەتەکەی جۆنسن دەستیان لەکارەکانیان کێشایەوە، تەنها کەمێک دوای رووداوەکە بۆریس جۆنسنی سەرۆکوەزیران رایگەیاند، نەدیم زەهاوی پۆستی وەزیری دارایی وەردەگرێت و لە جێگەی ریشی سوناک دەستبەکار دەبێت.
بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٤ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ بەیانی نرخەکەی دابەزینی بەرچاوی تۆمارکرد و دواتریش نرخەکەی دووبارە کەمێک بەربرزبووەوە.
زۆری قوربانییەکانی رێگای کۆچ، بووەتە زەنگێک بۆ وڵاتانی جیهان، لەگەڵ بەردەوامی لێشاوی کۆچبەران، سنوری وڵاتان دادەخرێن و رێکارەکان تووندتر دەکرێن.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بە دەستبەسەرداگرتنی چەند جۆرێک شیری منداڵ لەبازاڕەکانی هەرێمدا.
ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، ٥١ ژن و منداڵی چەکدارانی داعشیان رادەستی فەڕەنسا کردوەتەوە.
پسپۆرێکی تەندروستیی رایگەیاندووە، بەشێک لە پیاوان بەهۆی هەڵە کڕین و بەکارهێنانی کەرەستەکانی تایبەت ئەگەری هەیە کەجەڵ بن، هەر بۆیە گرنگە بزانن چ کەرەستەیەک بەکاردەهێنن.
هەردوو وەزیری دارایی و تەندروستی بەریتانیا نامەی دەست لە کار کێشانەوەی خۆیان لە پۆستەکەیان پێشکەش کرد و سەرۆکوەزیرانی وڵات بە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەیان تۆمەتبار دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمشەو رێگای تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.
لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەکانی ئەوروپا یۆرۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی ٢٠ ساڵدا تۆمارکرد و ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەر ١٠٢ دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوەکرا و پاوەنی بەریتانیش ١٪ی بەهاکەی بەرامبەر بە دۆلار لەدەستدا و ١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
سندوقی نیشتەجێبوونی عێراق رایگەیاند، لە پلاندانیاندایە تا کۆتایی ئەمساڵ بڕی دوو ترلیۆن دینار تەرخان بکەن وەک پێشینەی خانوبەرە بۆ هاوڵاتیان و موچەخۆران.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە راگەیاند، لە مانگی حوزەیراندا ئەمریکا زیاتر لە روسیا گازی سروشتی بۆ یەکێتی ئەوروبا هەناردە کردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی ناوەندی بومەلەرزەزانی زانکۆی تاران، لە کاتژمێر چوار و ٤٣ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆدا بومەلەرزەیەک لە ناوچەی قەسری شیرین و سەرپێلی زەهاو لەنێوان عێراق و ئێراندا روویدا.
یانەی بلاکبێرنی ئینگلیزی بانگهێشتی هەوادارە موسوڵمانەکانی کردووە بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە یارگاکەیاندا.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ واژۆ لەسەر پرۆتۆکۆڵی بە ئەندامبوونی وڵاتانی سوید و فینلاند بکەن و داواکاری بە ئەندام بوونیان بگەیەنرێتە دەست پایتەختی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوەکە.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی ئۆنسەی زێر لەبازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و هەر ئۆنسەیەک بە هەزار و ٧٩١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ هەر ئۆنسەیەک بەرامبەر بە هەزار و ٨٠٨ دۆلار بوو.
بەڕێوەبەری گشتی بارزگانی ھەرێم رایگەیاند، تا ئێستا بڕی ٢١٣ ھەزار و ١٣٣ تەن و ٢٦٠ کیلۆگرام گەنمی جوتیاران لە سایلۆکانی ھەرێمی کوردستان وەرگیراوە. دەشڵێت، "لەنزیکترین کاتدا، جوتیاران شایستە داراییەکانیان وەردەگرن".
کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چەندین رێوشوێنی یاسایی نوێ لە سنوورەکان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچی و ئاسایشی سنوورەکان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێشوازیی سیناتۆرێکی ناوداری ئەمریکی رایگەیاند، كليلى سهقامگيرى و چارهسەركردنى كێشهكانى عێراق، چارهسهركردنى كێشهكانى ههولێر ـ بهغدايه به گفتوگۆ و بهپێی دهستوور.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی هاوردەکردنی ئاژەڵەوە چەند بڕیار و رێکار و میکانیزمی دەرکرد.
بەڕێوەبەری بانكی كەلار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پارەی پێویستی داهاتییان لەبەردەست نەبووە تا بەسەر فەرمانبەراندا دابەشی بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، هەر کەسێک فلتەری جگەر و کیسی نایلۆن لەسەر شەقامەکان فڕێ بدات ئەوا بەبڕی ٥٠ هەزار دینار پێبژاردنی لێوەردەگیرێت. دەشڵێت، "فڕیدانی کیسی نایلۆن و فلتەری جگەرە سەرپێچی کردنی یاسایە".
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی تورکیا بە درۆن هێرشی کردە سەر کەمپی پەنابەرانی "شەهید رۆستەم جودی" لە مەخمور. دژە تیرۆری هەرێم دەڵێت، "بۆردوومانەکە زیانی گیانی و مادیی هەبووە".
سەدر هەموو هەوڵەکانی بۆ شکستپێهێنانی پێکهاتنی حکومەت خستۆتەگەڕ، مالیکی بەڵێنی داوە بەشداری بکات بەسەدرییەکان لەپێکهێنانی حکومەت و بارزانیش داوای گرەنتی دەکات. لەبەرامبەردا، چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دیاریکردنی کاندێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران نەگەیشتوونەتە رێککەوتنکی یەکلایی کارەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٣٥٠دینار مامەڵەی پێوە کرا.
لەکاتی گردبووەوەی بەشێک لە جوتیارانی سلێمانی لەبەردەم عەلوەکە، بەشێوەی راستەوخۆ و لەبەردەم کامێرای ئێن ئاڕ تی یەکێک لە جوتیارەکان پەیوەندی بە پارێزگاری سلێمانییەوە کرد و پێی وت، " ئێوە ناتوانن چارەسەی کێشەکانمان بکەن، لەکاتێکدا بەهەوڵ و ماندوبوبونی ئێمە بوون بە پارێزگار".
کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم رایگەیاند، "ئەرکە دیپلۆماسییە یەک ساڵیەکەم لە ھەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و کەسێکی دیکە لەشوێنم دەستبەکاردەبێت. دڵنیام خەڵکی هەرێم بە سیفەتی میواندۆستی خۆیان بەگەرمی پێشوازی لێدەکەن". دەشڵێت، "کوردستان منی گۆڕی، پرۆسەی رێرەوەی دیموکراسی لە هەرێم درێژ و سەختە".
بەمەبەستی فرۆشتنی زۆرترین بڕە نەوتی وڵاتەکەی، حکومەتی ئێران بە نرخێکی هەرزانتر نەوتەکەی بە چین دەفرۆشێت و بەمەش رکابەری روسیا دەکات لە هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەو وڵاتە.