سەردێڕ:

بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین؛ وەزارەتی کشتوکاڵ هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

PM:11:39:26/04/2024

2960 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکەن لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارینی توند روو لە ناوچەکانی هەرێم بکات و بەشێوەیەکی بەرچاو سەرچاوەکانی ئاو زیاد بکەن. دەشڵێت "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان لە نزیکی سەرچاوەکانی ئاو دووربخەنەوە".


ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی توند دەکەن لە هەفتەی داهاتووەوە، بەتایبەت لە رۆژی چوارشەممەدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، رەنگە ئەو شەپۆلی بارانبارینە ببێتە هۆی زیادبوونی بەرچاوی سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستە روو، داوا لە هاوڵاتییان دەکەن خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان لە نزیکی سەرچاوە ئاوییەکان دوربخەنەوە و کاری پێویست بکەن بۆ پاراستنی بەرهەم و کێڵگەکانیان.













گەلەری