PM:05:11:26/04/2024
1152 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، خاوەنی چەند کۆمپانیایەک دەستگیرکراون کە بانگەشەیان بۆ حەجی بازرگانیی کردووە و مۆڵەتی کارکردنیان نەبووە.
ئەمڕۆ هەینی، حەسەن فەهد، وتەبێژی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، هەندێک لە خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومرە فێڵیان لە هاوڵاتییان کردووە و بانگەشەی ئەوەیان کردوە کە ڤیزەیان هەیە و هاوڵاتییان دەتوانن رێوڕەسمی حەج ئەنجام بدەن لە رێگەیانەوە بەشێوەی حەجی بازرگانی.
باسی لەوەش کرد، لەسەر ئەو
کارە خاوەن کۆمپانیاکان رێکاری یاساییان لەبەرامبەر گیرایەبەر و دەستگیرکران.
ئاماژەی بەوەش کرد، هۆشداری
دەدەن بەو کەسانەی کە ئەو کارە دەکەن و هەماهەنگی لە نێوان دەستەکەیان و وەزارەتی
ناوخۆی عێراق و وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە هەیە لەسەر بابەتەکە.
ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە
هاوڵاتیان دەکەن نەکەونە ژێر کاریگەری ئەو کەسانەی کاری لەو جۆرە دەکەن و بانگەشەی
حەجێکی لەو جۆرە دەکەن.