سەردێڕ:

نێچیرڤان بارزانی نابێت حزبییانە بیر بکاتەوە

PM:07:35:29/04/2024
4128 جار خوێندراوەتەوە
عوسمان گوڵپى
+ -

ئەو دەبێت لە چوارچێوەی بەرژەوەندی گشتیدا مامەڵە بکات، بەڵام بەداخەوە دەرگا بەدەرگا لێی دەدات بۆ دواخستنی هەڵبژاردنێك کە بۆ خۆی دووجاری تر دواخراوە.

دەبوو ئەوەی پێداگری لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن بکردایە سەرۆکی هەرێم بوایە بەر لە هەموان، وەك سەرۆکی هەرێم بە هەموو دەنگ و رەنگەکانەوە، نەک ببێتە واجیهەی دواخستنی هەڵبژاردن بۆ جارێکی تر، چونکە هەموان دەزانن کە ئەو کەسەی پەیوەندی فراوان و باشی لەگەڵ هێزە کوردی و عێراقییەکان و دەوروبەردا هەیە نێچیرڤان بارزانیە، بۆیە تەواوی تواناو پەیوەندیەکانی خۆی خستۆتە کار بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، ئەوەش لەبەر ئەوەی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی بڕیاریداوە بەم شێوازەی ئێستا بەشداری هەڵبژاردن نەکات.

حزبەکانی تر بە یەکێتیشەوە، ئەگەرچی وا نیشان دەدەن دەیانەوێ هەڵبژاردن بکرێت و ئامادەن، بەڵام هەموان لەو باوەڕەدان کە بەبێ پارتی هەڵبژاردن ناکرێت.

پرسیارەکە لێرەدایە، ئەگەر هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی (پارتی) بۆ دواخستنی هەڵبژاردن سەری گرت و دواخرا، ئەوکات هێزە سیاسیەکان چی بە دەنگدەران و رای گشتی دەڵێن؟ ئەوە با بمێنێت بۆ دوای بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردن.

گەلەری