لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای خورماتوو- دیالە، کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانی دیکە برینداربوون.
چاوگێک لە پۆلیسی سلێمان بەگ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای خورماتوو-دیالە رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە کە یەکێکیان تایبەت بووە و ئەوەی دیکەشیان ئەمبوڵانس بووە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دووانی دیکە برینداربوون.
دوێنیش، لە قەزای
دوکان بارهەڵگرێک خۆى کێشا بە ١٥ ئۆتۆمبێلى دیکەدا و لە ئەنجامدا ١٩ کەس برینداربوون،
رووداوەکەش زیانى ماددى زۆرى لێکەوتەوە.
بڕیار جاف، گەرمیان